KDC

ئوسترالیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە

لە پەیامەکەیاندا ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا، کە بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، تێیدا هاتووە، وێڕای رووبەڕووبوونەوەی وڵاتانی دونیا، بەڵام سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، کە بڕیاری میللەتە، هاوکات ئەوەش هاتووە، کە ئەنجامی راپرسییەکە بووە بە تۆمارێکی پرشنگداری مێژوویی و هەرگیز ناسڕێتەوە.

دەقی پەیامەکە:

پەیامێک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیاوە بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ریفراندۆمە مەزنەکەی کوردستان لە ٢٥/٩/٢٠١٧

بە پشت بەستن بە بنەماکانی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی چارەنووسی میللەتان، وە بۆ دەرچوون لە بەند و ساختەکارییەکانی حکومەتی عێراق بەرامبەر مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان، سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بڕیاری سازدانی ریفراندۆمێکی سەربەخۆیی سەرتاسەری باشووری کوردستانی دا و، لە رێککەوتی ٢٥/ ٩/ ٢٠١٧ جێبەجێ کرا، مخابن ھەموو دەوڵەتانی دونیا رووبەڕووی وەستانەوە، بەڵام سەرۆک مەسعود بارزانی، بەناوی گەلی کوردەوە پێیڕاگەیاندن، کە ریفراندۆم بڕیاری میللەتێکە و لێی پاشگەز نابینەوە.

ریفراندۆم بە پشتیوانی گەلی کوردستان ئەنجامدرا و، زیاتر لەسەدا٩٣٪‏ی خەڵکی کوردستان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەنگیاندا.

نەیاران ویستیان دەرئەنجامەکانی بپووکێننەوە و پیلانە خیانەتکارییەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەریان جێبەجێ کرد، کە بوو بە رۆژێکی تاریک و نەگریس لە مێژووی گەلی کوردستاندا.

بەڵام سەرەڕای ھەموو گێچەڵەکانی رژێمی عێراق و وڵاتانی دەووروبەر، ریفراندۆم بوو بە رۆژێکی پڕ شانازی بۆ خەڵکی کوردستان و، بوو بە تۆمارێکی مێژوویی پرشنگدار، کە ھەرگیز ناسڕێتەوە..

شکۆداربێ ساڵوەگەڕی ریفراندۆمی مەزنی سەربەخۆیی کوردستان

بژی کورد و کوردستان

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا

سیدنی

___

پارتی سۆسیال دیمۆکراتی سوید لەسەر بەئەندام بوونی وڵاتەکەیان لە ناتۆ کۆدەبنەوە

nusar1

گۆڕانی دەنگت کێشەی دڵت ئاشکرا دەکات

nusar1

تورکیا توندوتیژی دژی کۆچبەرە ئەفغانیەکان بەکاردێنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW