KDC

مامۆستا حەیدەر عومەر .. لە پاش ٢٨ ساڵ و ووێبینارێك

ئاشتی گەرمیانی.. هۆڵەند…
حەیدەر عومەر کەسایەتیەکی ناسراوی ناوچەی عەفرین .. ڕۆژئاوای کوردستان .. من هەردەم دەڵێم کوردستانی سووریا . مامۆستایی زمانی کوردی و عەرەبی و ڕۆشنبیرێکی چڕ و پڕ..
لە ١٠ / ٧ / ٢٠٢١ ڕەوەندی کورد لە دەرەوە ووێبینارێکی بۆ ساز کرد سەبارەت بە پیتی لاتینی وە ماڵباتی جەلادەت بەدرخان و گەشەی زمانی کوردی و نوسین و خوێندنەوە بە پیتە لاتینی یەکان . لەپاش ٢٨ ساڵ جارێکی تر خۆشحاڵ بووم بە بینینی مامۆستا حەیدەر عومەر کە بابەت و توێژینەوەیەکی زانستی فەرهەنگی ڕۆشنبیری باس کرد بۆ زمان و ووشەی کوردی و کێشەی ئەمڕۆی زمانێکی ستاندارتی کوردی .. بۆ ماوەی دوو کاژێر گفتووگۆ کرا لەسەر ڕەوشی زمان و کەلتوورو نەتەوەی کورد بە گشتی .
لەساڵی ١٩٩٣ بۆ گەشتێکی یەك مانگە وە بۆ ئەنجام دانی چالاکی هونەری لە دیمەشق و ناسینی کۆمەڵێك لە نوسەران و ڕۆشنبیرانی کورد لە دیمەشق وە لە ڕێگای برای بەرێزم کاك عەلی جەعفەر نوسەرو ڕۆشنبیر خاوەنی کتێبخانەی خانی کەلە حەلەب بوو سەردانی ئەو ناوچەیەم کرد ، مامۆستا حەیدەر عومەر کەسێك بوو لەوانەی کە بەدیداری شاد بووم وە دواتر سەردانی ناوچەی عەفرینمان کرد لەگەڵ شێخۆ عومەر و محمد حەمۆ نوسەرو شاعیر ، منیش زیاتر لە چەند ڕاپۆرتێکم ئامادە کرد بۆ ڕٶژنامەی خەبات و برایەتی ، سەبارەت بە کەلتوورو ڕۆشنبیری ئەو ناوچەیە کە ئەو کات ئێمەی کوردستانی باشوور کەمتر هەواڵ و ژیان و ڕەوشی ڕۆشنبیری کوردستانی سوریامان دەزانی وە پێ دەگەیشت .
مامۆستا حەیدەر عومەر چالاکی زۆر بوون .. بێجگە لەوەی کە مامۆستای زمانی عەرەبی بوو لە حەلەب وە خۆی و خانەوادەکەی لە شێخ مەقسوود نیشتە جێ بوو ، وانەی زمانی کوردی دەدایەوە وە گۆڤارو ڕۆژنامە بە زمانی لاتینی دەردەچوون و سەرپەرشتی دەکردن وە هاتنی نوسەران و ئەدیبان لە دەرەوەی ووڵات و پەیوەندیەکی ڕۆشنبیری دروست کردبوو لەگەڵیان ، وە پەیوەندییەکی باشی هەبوو لەهەڵ خانەوادەی نوسەران و ڕامیاری یەکان لەگەڵ ئەوەی لە زۆربەی چالاکی یەکاندا بەشداری دەکرد .
حەیدەر عومەر نوسەرێکی کوردو مامۆستایەکی لێهاتووی کوردستانی ڕۆژئاواو لەساڵی ١٩٧٤ زانکۆی حەلەب ی تەواو کردوە لەبەشی زمانی عەرەبی. لەساڵی ١٩٩٩ لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە .
خاوەن چەندین پەرتووکی کوردی یە وەکو فەقێ تەیران لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ئەدەبی وە ئەحمەدی خانی و توێژینەوەی زمانەوانی کرمانچی وە سیمینارو و دیدارەکان .

___

ئێران: ئەندازیارێکی کورد دەستگیر دەکرێت

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە کۆبوونەیەک رێکدەخات

KDC

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان سەدر و حەلبوسی ئاشکرا دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW