ئەمڕۆ دوو شەممەوەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بەیانامەیەکدا:-سزا ئابورییەکانی لە سەر روسیا تاکۆتایی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو درێژکردەوە
سزا ئابورییەکانی یەکێتی ئەروپا دژ بە روسیا حەوت ساڵ لەمەوبەر لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە، کەرتەکانی دارایی ،ووزە و بەرگری ،هەروەها و سزاکانی سەر ژمارەیەک بانک و کۆمپانیای ڕوسیی دەگرێتەوە
لەسەرەتادا سزاکانی یەکێتی ئەوروپا لە ٣١ مانگی حەوتی ٢٠١٤ بۆ ماوەیی ساڵێک بوو ،بەڵام لە مانگی سێی ساڵی ٢٠١٥ سزاکانیان بەستەوە بە جێ بە جێکردنی ڕێکەوتنی مینسک ،لە هەر ئەگەرێک دا درێژکردنەوەیی سزاکان بۆ شەش مانگی ترلە ئارادایە
لای خۆییەوە مۆسکۆ چەندین جار ڕایگەیاندووە کە قسەکردن بە زمانی سزاکان بێسوودە، لایەنێک نییە لە ململانێی ئۆکرانیا و پابەندە بە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی( مینسک)ەوە.
سۆران