مامۆستا عومەر عەلی هونەرمەندی شێوەکار و خۆشنووسی ناسراوی کورد پاش ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا کۆچی دوای کرد.
هونەرمەندی شێوەکار یاسین سەعید هاوڕێی نزیکی کۆچکردوو، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، وێنەیەکی خۆی و عومەر عەلی بڵاوەکردووتەوە، کە نووسیویەتی”بەداخەوە کۆچت کرد خودای گەورە لێت خۆش بێت هاوڕێ گیان نەمانتوانی کەمێک لە ئازارەکانت کەم بکەینەوە بمانببوورە


بەناوی کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی پرسە و سەرخۆشی لە خانەوادەو کەسو کار و هاوڕێیانی دەکەین ،لەخوای گەورە دەپاڕینەوە گیانی خوالیخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک دەخوازین