KDC

هونەرمەندو ڕاگەیاندکارو هەڵبەست وان و دەنگ خۆش نزار یوسف فرمێسکەکان بۆ گریانی لانکەکانە


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند ..


مرۆڤێك لەدایك بووی ڕۆژئاوای کوردستان .. بەڵێنی ئەوەی داوە کە تاوەکو دوا هەناسەی ژیانی خزمەتکاری زمان و کەلتوورو نەتەوەکەی بێت بۆ کوردستانێکی ئازاد بەو هونەرو کارو ئاکارانەی کە ئەو دەتوانێت بە جێیان بهێنێت .. ساڵی١٩٦٠ لە گوندی بەڕۆژ ی قەرەچووخ سەربە دێرکی حەمکۆ ڕۆئاوای کوردستان لەدایك بووە ، لەساڵی ١٩٩٦ ڕووی لەئەڵمانیا کردوە لەو کارو خەباتەدا دەستی لە کاری هونەرو شیعر و ڕۆشنبیری بەر نەداوە ، لە زۆر ڕێکخستنی کوردیدا بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ کاری سیاسی کردوە بەڵام لە هۆدەی ژیانی کاری سیاسی مرۆڤ چوار چیوەیەك بۆ خۆی دروست دەکات و هەنگاوەکان سنوور دار دەبن ، لەساڵی ٢٠٠٨ یەکەم پەرتووکی خۆی ڕێویەکی ئەفسوناوی بڵاو کردۆتەوە ، لەساڵی ٢٠١٦ دوو پەرتووکی تری بڵاو کردۆتەوە کە هەڵبەستن وەکو قەدەری من ، کێ پایتەختی فوراتی قووڵە . وە دوو پەرتووکی تری هەڵبەست و ئازارەکان بۆ هەڵهاتنی هەتاوێکی ئازادی و سەربەخۆی ووڵات .
قوتابی مامۆستا جگەرخوێن و محمد شێخۆ ، وە دروست کردنی خانەوادەیەکی میوزیك و هەڵبەست و کەلتووری و هونەری ڕۆشنبیری ، ئەمانە گرێدراوی یەکدیین وە لێ نەبچڕاوەن ، لە سێبەری مامۆستا جگەر خوێن ئاشنایەتی بۆ هەڵبەست و شیعر ، وە لە ژێر چەتری هونەرمەند و دەنگخۆش محمد شێخۆ ئاواز چڕین ، بۆ هەڵهاتنی هەتاوەکەی ئازادی .
مامۆستا نزار یوسف لەگەڵ گرووپ و کۆمەڵەی هونەری لە ڕۆژئاوای کوردستان کاری کردوە وە توانیویانە دوو کلیپ ئامادە بکەن ، لە ئێستاشدا سەرقاڵە بۆ کلیپێکی تری هونەری ، کە کارکردن لە کلیپ ئەوەندە ئاسان نی یە ، وە هەموو مرۆڤێك ناتوانێت ئەوە بەدەست بهێنێت . بێگومان لە پشتی هەموو پیاوێکی داهێنەرەوە خێزان و خانەوادەیەکی بەهێز هەیە ، بۆ پێگەیاندن و گەشە پێدانی کەلتووری ووڵات و نەتەوەکەی .
خێزانێکی میوزیکی وە پەروەردەی دایك باوکێك کە منداڵەکانیان بتوانن داهاتوویەکی گەشداری هونەرمەندانە پێشکەش بکەن .. تەمبوور .. ناوە جوانەکەی جەزیرە و چیاکانی کورداغ .. دواتر بەرەو فلوت و پیانۆ .. و کەمان .. بۆ ڕەواندنەوەی ئازارە بێ کۆتایی یەکان .. خەونەکان قووڵ و کویرن .. ساڕێژیان ئەوەندە ئاسان نی یە ! تا چاو بتوانێت ببینێت ئەوەندە ووشەو گازندەی کوردی . گووڵ بە گووڵ . بوخچە بە بوخچە .. وەکو مێش هەنگوین بگەڕێیت تاوەکو. ئەوەندە ئاهو داغی پێ دەشتی ووڵاتی غەریبی و ڕابردووی مییلەتێك لە بێ ووڵاتیدا کۆ بکەیتەوە کە هەنجن هەنجن کراوو بێت وە ماندوو بوون بەداوی ئازادی یەکانیدا ، ئەمە کارێکی ئەوەندە ئاسان نی یە بۆ تاکە کەس ، بەڵام هەموو هەنگاوەکان لە سفرەوە دەست پێ دەکەن تادەگیتە ئەو سەر چیایەی کە مرۆڤ و میللەتەکەت پێویستیان پێ یەتی .
مامۆستا نزار یوسف لە زۆر بواردا خزمەتی ڕاستەخۆی هەیە چ لە وەکو ڕاگەیاندکارێك یان وەکو هونەرمەندێکی دەنگخۆش و میوزیکی چ لە نیگار کێشان و ئاواز دانەرو کلیپ و هەڵبەستی ئەو ئازارانەی کە وەکو شەختەوان و درەنگ دەتوێنەوە ، چ لە کرمانجی یەکی پاراو و خوێندن و نوسین بەو زمانە .. هەروەك کارێکی هونەری دەڵێت کوردستان هەر ووڵاتێکەو نابێت بە چوار .لەو هزرو بیرۆکەیەشدا دیدەکانی ڕوون و ئاشکران وە بە ڕوونی نیگا لە داهاتووەکان دەکات ، دەست ڕەنگینی وە هزر ڕەنگینی بۆ نەتەوە کارێکی ئاسان نی یە ، بەردەوامی دان بەو ڕێگایەش دیسان ئاسان نی یە .
ڕاگەیاندێکی ووردو درشت لە زمان پاراوی لە نێو ڕەوەندی کورد لەدەرەوە دەتوانێت خزمەتێکی ڕاستە خۆ بکات ، وە هەموومان پێویستیمان بەو زماڵە زووڵاڵەیە کە لێ ی تێ دەگەین وە ئاخاوتنی پێ دەکەین ، پاراوی زمان گرنگە ، لەو گرنگتر دەوڵەمەندی لەو زمانە شیرینەدا کە بتوانێت وێنەو جیهانی خۆی دەگەیەنێتە کەناری ئارام .
هونەرمەندو نوسەرو دەنگبێژو هەڵبەست وان نزار یوسف ئەستێرەیەکی گەشی کەلتوورو هونەری کوردی یە لەئەمڕۆی ڕۆشنبیریەت وفەرهەنگدا ، بۆیە وەکو مامۆستایەك هەردەم گرنگی وە تایبەتمەندێتی خۆی هەیە .

___

ئەمڕۆ بەڕێز کاک شفا بارزانی سەردانی قوتابخانەی کوردی لە نەرویژ کرد

KDC

گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەڕێوەدەچێت

nusar1

ل رووسیایێ 3 ئەندامێن مالباتەکا کورد ھاتنە کوشتن

KDC
KDC

FREE
VIEW