KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان : بەزۆرینەی دەنگ ،ئەندامێتی ئێرانیان لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان وەرگرتەوە و لەو شوێنەدەرکرا

نەتەوەیەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە کۆمسیۆنی پێگەی یەکسانی و دادپەروەری ئافرەتان دەکرد ، و نوێنەری ئەمریکا بوونی ئێرانی لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان بە شەرمەزاری ناوبرد

ڕۆژی چوارشەممە14.12.2022 نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ڕەشنوسی بڕیارێکی ئەمەریکای لەبارەی دەرکردنی ئێران لە کۆمسیۆنی پیگەی ژنان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووە ،
کۆبوونەوەکە بە 29 دەنگی بەڵێ و هەشت دەنگی نەخێر و16دەنگی بیێلایەنیان هەڵبژاردبوو
لەمبارەوە دکتۆر بابان ئەلیاسی لە جنێفەوە بۆ سایتی کوردیش دی سی و ڕەوەند ڕایگەیاند ، دەنگدان بۆ دەرکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێگەی ژنان، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی کانوونی یەکەم لە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کەلە ئیکۆسۆک لە نیویۆرک بەڕێوەچوو. لە کۆی ٥٢ ئەندامی ئامادەبوو لەم کۆبوونەوەی کۆمسیۆن ٢٩ وڵات دەنگیان بە دەرکردنی ئێران دا و تەنیا ٨ وڵات دەنگیان بە نەخێردا، هەروەها ١٦ وڵاتیش بەشداریان نەکرد.

جێی ئاماژەیە کۆماری ئیسلامی ئێران کەمتر ساڵێک لە ئەندام بوونی لەکۆمیسیۆنی پێگەی ژن لەنەتەوە یەکگرتووەکان دەرکرا و شەش وڵات کە (چین ، ڕوسیا ، پاکستان ، بیلاڕوس ، عوممان ، سوریا ، ڤەنزوێلا ، زیمبابۆی) بوون ، دژی دەرکردنی ئێران لەم کۆمیسیۆنە دەنگیاندا.

س،ح

___

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لەیادی قوربانیانی تیرۆردا کرد

nusar1

ڕوسیا : منداڵێکی کورد لەسەر ئاستی مۆسکۆ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

nusar1

سوید: هاوین زووتر لە وادەی خۆی بۆ شارەکانی ئۆربرۆ و ئۆپسالا هاتووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW