بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندرووستیی هەولێر، هۆشداریدەداتە کارمەندان و هاووڵاتییان کە بە دەستی چەورەوەدەستکاری بتڵی ئۆکسجین نەکەن، چونکە کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەیبەوەکردووە، بەشی ئەندازە لەگەڵ بەشی خزمەتگوزاریدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندرووستیی هەولێر،هەڵسان بەسەردانیکردنی گشت ئەو نەخۆشخانانەی کەئۆکسینجینی تێدا بەکاردەهێندرێت، ئەویش بۆ مەبەستیهەڵواسینی رێنمایی سەبارەت بە مامەڵەکردن، یاخوددەستکاریکردنی بتڵی ئۆکسجین، کە دەبێ بەپێیڕێنماییەکان بێت و نابێ بەدەستی چەور دەستکاریبکرێت، چونکە دەبێتە هۆی تەقینی ئۆکسجینەکە.
تەندرووستی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان و ستافیتەندرووستی دەکات، کە پابەندی ڕێنماییەکان بن، بۆئەوەی گیانی خۆیان و نەخۆشەکان نەکەوێتەمەترسییەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی دووشەممەى رابردوو بەهۆیتەقینی بتڵی ئۆکسجینەوە، ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمامحسێن لە زیقار کەوتەوە و، بە هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لەهاووڵاتییان گیانیان لەدەستدا