لە بەردەوامیی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەی سەرپێڵ وداڵاهۆ، کەسێک بە سەختی بریندار دەبێ و، رێگایگوندی زەردەش لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەگیرێت.
لە درێژەی ئاڵۆزی و کێشەکانی ناوچەی سەرپێڵ وداڵاهۆی سەر بە پارێزگای کرماشان و، ئاژاوەنانەوەیسوپای پاسدارانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆدووبەرەکی نانەوە لە نێوان خەڵکی سوننی و یارسانیئەو ناوچەیەدا، شەوی ڕابردوو کۆمەڵێ کەسی نەناسراورێگا لە خەڵکی گوندی زەردەی ناوچەی داڵاهۆ دەگرن و،بە ئوتۆمبێلیش لە کەسێکی گوندەکە بە ناوی کۆرش کەرەموەیسی دەدەن و، برینداری دەکەن. بۆ چارەسەریش ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سەرپێڵ دایە.
شایانی باسە خەڵکی ناوچەکە ئەو رووداوەیان بەهێزەکانی رێژیم راگەیاندووە، بەڵام هیچ وڵامێکیانوەرنەگرتۆتەوە و، تا ئێستاش ئاڵۆزییەکان بەردەوامە