KDC

ھۆشداریەکانی تەندروستی جیهانی لە “دەرەنجامێکی کارەساتبار” لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا کە زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە COVID – 19 لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەیە ئەنجامی کارەساتباری لێبکەوێتەوە .

لەبەیاننامەکەی لێپرسراوی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ، کە ولاتانی خۆرهەلاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاش دەگرێتەوە ، ھاتووە : دوای کەمبوونەوەی تووشبوون و مردن لە هەشت هەفتەی ڕابردوودا ، ئێستە زیادبوونی بەرچاو لە تووشبوون و مردن تۆماردەکرێن ، لەوانەش لە لیبیاو ئێران و عێراق و تونس زۆربوونێکی بەرچاو بەدیدەکرێت ، هەروەها پێشبینی زیادبوونی خێرا لە لوبنان و مەغریب دەکرێت .

نوسینگەی هەرێمی ڕێکخراوەکە ، ڕایگەیاند : “ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی نیگەرانە لەوەی ڕەنگە لە هەفتەکانی داهاتوودا بەرزبوونەوەی تۆماری توشبووان بە نەخۆشی کۆڤید-19 لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدابێت ، کە ئەوەش دەرەنجامی کارەساتباری لێدەکەوتێتەوە “

ڕێکخراوەکە ڕەخنەی ئەوەشی گرد کە پابەندبوونەکان بە خۆپارێزی زۆر لاوازن و خەڵک پێوەیان پابەند نابێت ، رێوشوێنە تەندروستییە گشتییەکان وەک پێویست نین ، لەوانە کەمکردنەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و ” ھۆشیاری تەندروستی پێویست بۆ کۆمەڵگەکان”، هەروەها ڕێژەی کوتانی کەم و بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نوێیانەی ڤایرۆسەکە، بەتایبەت ڤایرۆسی دەلتا .

ڕێکخراوەکە تیشکی خستە سەر بارودۆخی تونس وەک ئەوڵاتەی کە بەرزترین ڕێژەی مردنی هەیە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بەپێی ڕێژەی دانیشتوانی ناوچەکە و ئەفریقا ، هەروەها باسی لەوەش کرد ژمارەی تووشبووان لە ئێران دووبەرابەر بووە لە چوار ھەفتەی ڕابردوەوە ، تا مانگی تەموز .

لە راگەیندراوەکەدا هاتووە: کۆی گشتی حاڵەتەکانی کۆڤید-19 کە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لە پاکستان، ئەفغانستان، سۆماڵ و جبۆتی و هەروەها وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەگرێتەوە، زیاترە لە 11,4 ملیۆن حاڵەتی تووش بوون ، هاوکات ئەو مردنانەی تۆمار کراوە 223 هەزار کەسی تێپەڕکردووە
لە وڵاتانی ناوچەکە هەفتەی داهاتوو جەژنی قوربانە ، بۆنەیەک بەشێوەیەکی نەریتی کۆبوونەوەی ئاینی و کۆمەڵایەتی تێدا ئەنجامدەدرێت ، ڕەنگە ھۆکارێک بێت بۆ ئاسان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە .

سەرچاوە : ڕۆیتەرز

___

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای 5ملیار یۆرۆ هاوکاری بەپەلە بۆ ئەفغانستان دەکات

nusar1

ئێران لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکی نوێدا گرت

KDC

بیل گەیتس:بۆگەیشتن بەوەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە ڕێژەی سەدا 70ی جیهان درەنگە

nusar1
KDC

FREE
VIEW