KDC

سنووردارکردنی خێرایی: ئەوەی ئێستا لە سەر ڕێگا خێراکانی ” Autobahn ” ئەڵمانیا دەگۆڕدرێن

گەشتی ئازاد بۆ پێشەوە: هیچ سنوورێکی خێرایی لەسەر ڕێگا خێراکانی ئەڵمانیا نییە – پرسیارەکە ئەوەیە کە چەندی تر خێرایی لێخوڕین لە ئەڵمانیا سنورداردەکرێت . لێدوانی ئارمین لاشێت کۆمەڵگەی ئەڵمانی دابەشکرد ، دەبێ چی دەربارەی ئەو گفتوگۆیە بزانین لەسەر سنوردارکردنی خێرایی بۆ 130 km/h .
جوانی ئەڵمانیا لەوەدایە خێرایی لێخوڕین لە زۆر بەی ڕێگا خێراکانی بێ سنورە و بێگومان زۆرێک لە شۆفێرە ئەڵمانەکان و شۆفێرە نێودەوڵەتیەکان لەگەڵ ئەم ڕستەیەو ئەم یاسایەی ئێستەدان .
بێگومان پێدەچێ ئەم ئەزموونی لێخوڕینی بێ سنورە درێژەی نەبێ و لە ئایندەدا ئەڵمانیاش وەک وڵاتانی دی ئەوروپا خێرایی لێخوڕین سنورداربکات .
گفتوگۆ دەربارەی خێرایی 130 km/h یە ، ئەوەش دوای لێدوانەکانی کاندیدی ڕاوێژکاری ئارمین لاشێت دووبارە ئەو گفتوگۆ لێدوانانەی ھێنایەوە سەرمێزی گفتوگۆ و لێکدانەوەی ڕاگەیاندنەکان و گفتوگۆ جدیەکانی جیھانی ئۆتۆمۆبێل ، ئەوەی دەمێنێتەوە و چۆن ADC و دروستکەران و پیشەسازی ئۆتۆمبێل و کاردانەوەکانیان ، لە بەرامبەر ئەوانەی لەگەڵ ئەم سنوردارکردنەن و ئەوانشی لەدژینی وەک بژاردەیەکەی کراوە دەمێنێتەوە و لە ھەڵمەتی ھەنژاردنەکانی ئەمساڵدا بەکاردەھێنرێت .

کەی خێرایی 130 km/h لە ڕێگاو بانەکانی ئەڵمانیاوە کاری پێدەکرێت و دەبێتە بڕیار ؟

پارتی سەوز Grünen و ئێس پێ دی SPD داوای سنووردارکردنی خێرایی لە سەر ئاوتۆبانەکانی ئەڵمانیا دەکەن ، لە کاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ساڵی 2021 ی بوندێستاگ ھەڵبژاردنەکانی فیدراڵی لە ئەڵمانیا .
کاندیدی ڕاوێژکار ئارمین لاشێتی لەسەر پارتی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی CDU سنووردارکردنی خێرایی ڕەت کردەوە، لە ڕوانگەی زیادبوونی جوڵەی ئەلیکترۆنی و ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی ، وتی : سنووردارکردنی خێرایی ” نالۆژیکی” یە ، چونکە ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەکەمتر لە 130 کم لەکاتژمێردا لەسەر ڕێگەکان دەتوانی لێخوڕی .

لەکاتێکدا هێشتا سیاسەتمەداران لەگفتوگۆدان ، پیشەسازیی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی لەئامادەکاریدایە بۆ ھەر گۆڕانکاریەک لەیاساکەدا لەدوای هەڵبژاردنی فیدراڵی 2021 .

بۆچی لە ئەڵمانیا هیچ سنوورێک خێرایی لێخوڕین نیە ؟

ئەگەر تۆ بە ڕێگای دەریای باکووردا بەرەو وڵاتی دراوسێمان هۆڵەندا لێبخوڕیت، ئەوە دەزانیت کە ئەوپەڕی 100 کم لە سەر ڕێگا خێراکانی ڕێگە پێدراوە. نەمسا پێشتر سنووری خێرایی 130 ی پەسەندکرد تەنھا بێ سنوری لێخوڕین لە ڕێگا خێراکانی ئەڵمانیا ماوە لە ئەوروپادا ، شۆفێران و ئەوانەی خولیایی خێرالێخوڕین و دونیایی ئۆتۆمۆبیل و کارکردن و دروست نەبوونی قەڵەباڵغی لە سەر ڕێگاوبانەکان و ADAC و کۆمەڵەی ئەڵمانیای پیشەسازی ئۆتۆمۆبێل (VDA) تا ئێستا لە دژی سنووردارکردنی خێرایی قسە دەکەن .

ئەمانەش نوێنەرایەتی بەرژەوەندی پیشەسازانی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی دەکەن ، لەگەڵ بوونی ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز و بوونی ھێزی بەرزی لێخوڕین لەو ئۆتۆمۆبیلانە کە بەھاو جوانیەکانیان و بوونی خواست لەسەریان پەیوەستە بەو سنوردارکردنەی ڕێگاوبانەکان ، ئەوکات ئەم ئۆتۆمۆبیلانە بەھایی ڕاستی خۆیان لەدەست دەدەن و کۆمپانیاو پیشەسازی ئۆتۆمۆبیلیش زیانی زۆری پێدەکەوێ .

چەند کەس لەسەر ڕێگا خێراکانی ئەڵمانیا گیان لەدەست دەدەن ؟

لە ڕووی ڕێژەی مردن لەسەر ڕێگای ئاوتۆبانەکان ، ئەڵمانیا لە ناوەڕاستدایە بە بەراورد بە ڕێگا ئەوروپییەکان لە هەر هەزار کیلۆمەترێک ئەمە ئەنجامی گرافیکێکە ، لەسەر بنەمای داتای ڕوانگەی سەلامەتی ڕێگای ئەوروپا (ERSO) . بولگاریا لە لووتکەدایە لە ئەوروپا 83 حاڵەتی گیان لەدەستدانی ھەیە ، ئیرلەندییەکان سەلامەتترین لە لێخوڕیندا : تەنھا لە ساڵێکدا شەش قوربانیان لە ڕێگاوبانەکاندا ھەیە ، قەڵەباڵغی هاتووچۆ یان بەکارهێنانی ماددە کحولیەکانیش کاریگەری خۆیان لەسەر ڕوداوەکان ھەیە ، ستاتیستا بەو ئەنجامە گەیشتووە کە بۆ هەر 1 ملیار کیلۆمەترێک کە لە بەشەکانی ڕێگا خێراکان لێدەخوڕن بە بەرزترین خێرایی کە 0.95 ڕووداو کوشندەی لێدەکەوێتەوە .

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سویسرا بەشداری کۆبوونەوەی کوردستانیان لە شاری بازل کرد

KDC

14.11ڕۆژی دامەزراندنی شاری شاران ،شاری سلێمانی پیرۆزبێت

KDC

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -ڤیەننا بەشداری گردبونەوەیەکی ناڕەزاییەتیان دژ بە حکومەتی داگیرکەری ئێران کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW