KDC

سەركردەیەكی كورد: جارێ ئەمریكا لە سووریا ناكشێتەوە

ئەندامێكی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا (p.d.k.s) رایگەیاند پێویستە ئەمریكا سەرەتا كار بۆ چارەكردنی كێشەی سووریا بكات و پاشان لە سووریا بكشێتەوە، چوونكە لایەنە بەشداربووەكانی دانیشتنی ئەستانە نایانەوێت ئارامی لە سووریا جێگیر بكرێت.

گەلۆ عیسا ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا بۆ ئاژانسی كوردپرێس دەڵێت: بە ڕای من لە ئێستادا پێویستە ئەمریكا لە سووریا بكشێتەوە وەك چۆن لە ئەفغانستان كشایەوە.

ناوبراو دەشڵێت: باشترە ئەمریكا كشانەوەی خۆی گرێ نەدات بە كێشەی سووریاوە چوونكە تا ئەو كاتەی كێشەی سووریا چارەسەر نەكرێت ئارامی ناگەڕێتەوە بۆ ناوچەكە.

ئەو سیاسەتوانە كوردە راشیگەیاند، لە ئەنجامدا هێزە ئەمریكاییەكان و هێزەكانی تریش هەر لە سووریا دەكشێنەوە بەڵام لە ئێستادا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتیی گرینگی لە ئەستۆیە.

ناوبراو ئاشكراشی كرد: كشانەوەی ئەمریكا لە سووریا دەبێتە هۆی ئەوەی لایەنە بەشداربووەكانی دانیشتنی ئەستانە دۆخی سووریا بگەڕێننەوە بۆ پێش 2011 و جارێكی دیكە ئارامی و سەقامگیریی سووریا تێك بدەنەوە

___

زۆربەی ئەو عێراقییانەی لە پۆڵەندا داوای مافی مانەوەیان کردووە ڕەتکراونەتەوە

KDC

هۆڵەندا : ڕەوەندی کوردستانی گربونەوەیەکی جەماوەری ڕێکدەخەن

nusar1

ئوسترالیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی سەنتەری (مەداکتۆ)دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW