سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە كە دانش سدیقی، رۆژنامەنوس و وێنەگری ئاژانسەكەیان لە ویلایەتی قەندەهاری ئەفغانستان كوژراوە.
: ئاژانسی رۆیتەرز نوسیویەتی، ئەو رۆژنامەنوسەی ئاژانسەكەیان ئەمڕۆ هەینی، لەكاتی روماڵكردنی شەڕی نێوان هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان و چەكدارانی تاڵیباندا لە نزیك سنوریی نێوان ئەفغانستان و پاكستان كوژراوە.
دانش سدیقی براوەی خەڵاتی پۆلیتزەر بوە كە یەكێكە لە خەڵاتە دیارەكانی بواری رۆژنامەوانی لەسەر ئاستی جیهان.
بەهیر ئەحمەدی، وتەبێژی والی قەندەهار، بە بی بی سی وتوە، ئەو رۆژنامەنوسە نزیكەی سەعات 8ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری سپین بولدەك لە نزیك سنوری نێوان ئەفغانستان و پاكستان لەئاكامی هێرشێكی چەكدارانی بزوتنەوەی تالیباندا كوژراوە