KDC

دەسبەسەرکردنی ئەندامێکی مەکتەبی قورئان و کارمەندی فێرکردن و فێرخوازی ناوچەی ۱ی سنە

 
دەسبەسەرکردنی فەرید نەقشبەندی، ئەندامی مەکتەبی قورئان و کارمەندی فێرکردن و فێرخوازی ناوچەی ۱ی سنە

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، فەرید نەقشبەندی، ئەندامی مەکتەبی قورئان و کارمەندی فێرکردن و فێرخوازیی ناوچەی ۱ی سنە و کارمەندی دەبیرستان بە پێشینەی ۳۳ ساڵ خزمەت کردن، کاتی گەڕانەوە لە کارەکەی خۆیدا، لەلایەن بەسیجیانی شاری سنە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە ئازاد کرا.

هێزە بەسیجییەکان کە لەسەرەتا خۆیانیان پولیس و پاشان ئیتلاعاتی ناساند بوو، بە پێشکەشکردنی حوکمی دەسبەسەرکردن، ئەم ئەندامەی مەکتەبی قورئانیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستۆتەوە.

شورای بەڕێوەبەری مەکتەبی قورئان ڕایگەیاند: فەرید نەقشبندی هەتا کاتژمێر ٧ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ، لەبارەی بابەتگەلی جیاواز کە کە زۆربەیان پەیوەندیدار بووە بە مەکتەبی قورئان، لێپرسینەوەی توندی لێکراوە؛ و پاشانیش بە چاوی بەستراو لە نێو شار دا ئازادی دەکەن و هەروەتر دەست بەسەر موبایلەکەیدا دەگرن.

ڕۆژی شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی ، ناوەندیی ڕاگەیاندنی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە سێ جار لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئەم ئەندامەی مەکتەبی قورئانە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کردووە.

سەرچاوە : ئاڤاتودەی

___

جۆرجیا: هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کورد خەڵاتکران

nusar1

سەرۆکی مافیایەکی تورکیا وڵاتەکەی جێهێشت

nusar1

کریسترچۆن: نابێ چەتە و مافیا لە سویددا بژین

KDC
KDC

FREE
VIEW