KDC

سوودە سەرنجراکێشەکانی بەپێ رۆیشتن

بە گوێرەی پێگەی ئیم ئێس ئێن، بەپێ رۆیشتن یەکێکە لە راهێنانە وەرزشییە پڕ سوودەکان، بەشێوەیەک پارێزگاری لە کێشێکی تەندرووست دەکات و تەندرووستی گشتیی جەستە باشتر دەکات.

بەپێی پێگەکە، پسپۆڕانی تەندرووستی دەڵێن: كاتێك مرۆڤ رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەك بەپێ دەڕوات، ئەوا سوودێكی زۆری بۆ تەندرووستی جەستە و هۆشی مرۆڤ دەبێت و، دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە لە چەندین نەخۆشیی، سوودەکانی وەک :

دەردانی هۆڕمۆنی دڵخۆشی زیاد دەكات، بەوەش مەزاجی مرۆڤ باش دەکات.

توشبوون بە ئەنفلۆنزا و هەڵامەت كەمدەبێتەوە.


 ماسولكەكان دەجوڵێن و خۆراك بە باشی دەگاتە خانەكانی مێشك.


 دەروون ئارام دەبێتەوە و ئاستی نیگەرانی كەم دەكات.


 چەورییە هەڵگیراوەكانی ناوچەی سك دەسووتێندرێت.


ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیيەكانی دڵ و دەمارەكان كەمتردەبێتەوە.


چالاكبوونی سووڕی خوێن و پارێزگاری لە هاوسەنگی لەش.


 دووركەوتنەوە لە درووستبوونی وەرەمی شێرپەنجەیی، بەتایبەت شێرپەنجەی مەمك.


ئازاری جومگەکان کەمدەکاتەوە.

___

چالاکوانێکی کورد سێ مانگە لە ژووری تاکەکەسیدایە

KDC

شەڕو پێکدادان لەحەسەکەی خۆرئاوای کوردستان بۆ سێیەم ڕۆژ بەردەوامە

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دیدە جیاوازەکان لە لۆزان کۆدەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW