KDC

کچێکی ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش دۆزرایەوە

کچێکی ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش دۆزرایەوە

کچێکی ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش لە ناوچەی دێرەزوور لە سوریا دۆزرایەوە، کە پێشتر لە شنگال لەلایەن داعشەوە ڕفێنرابوو

یەکێک لە کەسوکاری کچەکە بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند ، کچەکە ناوی (زێرێ مەتۆ شڤانـە) و پێشتر لە کۆمەڵگەی (تەل قەسەب) بووە و تەمەنی ٢٥ ساڵە.

ئەو کەسە وتیشی کچەکە بە هاوکاری ئاسایشی ڕۆژئاوا دۆزراوەتەوە و  لە ئێستادا کچەکە لە ماڵی ئێزدیەکانە لە هەرێمی جزیرەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە ناو کەسوکارەکەی لە عێراق.

لەساڵی ٢٠١٤ ، لەکاتی شاڵاوی چەکدارانی داعش بۆسەر شنگال و دەوروبەری، بەسەدان ژن وکچی ئێزدی ڕفێنران، کە تا ئێستاش ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن.

___

بنار هشیار: گەورەترین شانازی بوو بۆ من کە لەسەر ستەیج بووم و سەرۆک بارزانی بەرانبەرم دانیشتبوو

KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە تالیبان دەکات ڕێز لە بەڵێنەکانی بگرێت

KDC

جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و دەستەی نوێنەرایەتی پارتی ئازادی کوردستان کۆبونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW