KDC

کوژانەوەی ئەستێرەیەکی درەوشاوەی هونەری شێوەکاری کوردی ، گارا ڕەسول ( ١٩٥٥ .. ٢٠٢٣)


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا


گارا ڕەسول .. لەدایك بووی شاری کەرکوك ساڵی ١٩٥٥
لە ١٣ / ٥ / ٢٠٢٣ لە گۆرستانی شاری کۆڵن لە وڵاتی ئەلمانیا کۆچی دوایی کرد .. سەرەتای ژیان بە گاوڵکێو گەورەبوون خەونێکی کورتی ژیانە و ژیانیش لەگەڵ ئازارو زەحمەتی و خۆ پێگەیاندن و هاتنە دی ، خەونەکان کە ئاستەمە مرۆڤ بگات بەهەموو ئاواتەکان .. ڕۆژگاری ژیانی هونەری لە نێو جەرگەی کەرکوکەوە بەرەو چیاکان .. بەرەو ترۆپکی پیرەمەگرون و یاخسەمەرو هەڵەدن ..چاو گرتن لە ئاوا بوونی هەتاو کەلەهەرجێگایەك مانایەك و هیوایەك و چێژێك دەبەخشیت .

. لەلای کەسانێك تیشکی زیندانی و لای کەسانی تر خۆشەویستی و کەسانی تریش نامۆ بوون غوربەت .. بەڵام کۆچکردن کۆتایی نەهات لە ژیانی گارای هونەرو مرۆڤدا تاوەکو لە ووڵاتی غوربەتیدا گیرسایەوە بەڵام چاوی هەر لەو شارە بوو کە پێ ی لێ گرت و تێیدا هونەرێکی ڕەسەنی دەرەوشاندەوە .
هونەرمەندێك خاوەن ئەزموون و تاقی کردنەوەو توێژینەوە لە قوتابخانە هونەریەکان ، خوێندنەوەی بۆ هەموو ڕستە فەلسەفی و لێك تێگەیشتنەکان کە هونەریان بەستۆتەوە کارا کردوە وە لێکدانەوەی بۆ کردوە ، ئەزموونەکانی هونەرمەند لە کەشکۆڵ و بیبلۆگرافیا زیاترن وە چڕترن ، لەهەرلایەکەوە تەماشای کارە هونەریەکانی هونەرندی کۆچکردوو گارا بکەین ناتوانین بە هێندەی ژیانداری قیمەتی پێ بدەین ، بەڵام ئەوەی جێگای داخە هونەرمەند وەکو ئەستێرەیەکی گەشاوە لە نێو جیهانی هونەریدا کۆتایی بە درەوشانەوەی هێنا ..

ئێستا تابلۆکان و ئەرشیفەکانی وە بیرەوەری و چالاکیەکان و

کەرەستە بێ نازەکانی بێ جووڵە ماونەتەوە . هەر کەرەستەیەك بۆن و جێگەپەنجەی ئەو کەڵە هونەرمەندەی لە خۆ گرتوە .. لە هەر جێگەو شارێك لە ئەوروپا وە تاوەکو کوردستان هونەرمەند خاوەن چەندین چالاکی ودەست ڕەنگینی یە کە بە جێی هێشتوە بۆمان چ لە پێشانگا وە چ لە سیمینارو چاپکراوەکانی سەبارەت بە هونەری جیهانی و نێوخۆیی . خەم و ئازاری میللەتێکی لە نێو فۆرم و کارەکانیدا جێگە کردۆتەوە وە هەردەم فۆرمەکانی باس لە ژیان و ژیانداری مرۆڤایەتی دەکات .. هاوڕێ ی هونەرمەند گارا شێوەکاری کورد حوسێن کاکەیی دەلێت (بەخەم وداخ وکەسەرو پەژارەیەکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ 13-5-2023 هونەرمەندو ڕۆڵەی کەرکووک هاوڕێمان گارا ڕەسول لە ئەڵمانیا- کۆڵن، پاش ململانییەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیی کۆچی ئەبەدی کرد ،ڕەوانت شادوئارام.سەرەخۆشی لە هەمولایەک بنەماڵەو هاوڕێیان ودۆستانی هونەرمەند ،هەرگیز لەیادت ناکەین…هاوڕێی نازداری شار وشاخ وهەندەران ) .


گارا هونەرمەندی شێوەکار و شارەزا لە مێژووی هونەر وە ماستەری هەیە لە مێژووی هونەر لە زانکۆی کۆڵن ، وەکو نوسەرو ڕەخنەگرێك زۆرێك لە توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی هەیە سەبارەت بەهونەرو هونەرمەندەکان ، لە ڕۆژنامەو گۆڤارو چاپکراوی پەرتووك بڵاو کردۆتەوە ، دیدەو سەرەنجی هونەر لە هەموو ڕوانگەکانەوە چ فەلسەفی یان ئەکادیمی یان توێژەری پەی بۆ بابەتەکان بردووە .. ئەگەر ئێمە سەرەنج لە فۆرمەڵەی کارەکان بدەین ئەوا لە زۆر ڕەهەندەوە دیدەی هەبووە بۆ هەلبژاردەی فۆرمەکانی چ کۆمەڵاتی یانی سروشتی ڕیالیستی ، وە تاکەکەسی و چوون بەرەو بارە دەروونیەکان و مامەڵە لەگەڵ دەموو چاوەکان و لەش ولارەکان ، یان بەسەرهاتەکان و ڕووداوە دڵتەزێنەکان و مێژوویەکانی لە نێو کەڤاڵەکانیدا کۆ کردۆتەوە ، زۆر بابەتی تریش هەن من ناتوانم دەستی بۆ بەرم چونکە تەنها هزرو بیری ڕەوان شاد خۆی تێگەیشتنی ئەو پرۆژەو پلانە هەبووە کە دروستی کردوە یان دای ڕشتوە .
ڕەنگەکان لەلای هونەرمەند جۆراو جۆرن واتە بۆ هەر پرۆژەو کارو چالاکییەك یان قۆناغێك بیرو هزری بۆ ئەوە چووە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کەرەستەو بابەتی فۆرم دابەش کردنەکەی بکات ، ئەوەش لە کۆی کارەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە لەو قوتابخانەیەی کە هەڵبژاردەی خۆیەتی ، ئەگەر هەموو حەزەکانی لە قوتابخانەی ئاپستراکت دا جێگا کردبێتەوە ئەوە هونەرمەند توانیوێتی دابەش کردن و هەڵبژاردەی ڕێکخستنەکانی ڕەنگ بکات بۆ کەڤاڵەکەی لە جێگای سەرەنجی هونەردۆستانە .. کەرەستە ئەگەر ئەکریلك بێت یان ڕۆنی یان گواش یان خەڵوزو سکێچ ، ئەمانە ئەو ماتریاڵەن کە بەپێ ی داڕشتنەکە هونەرمەند بەکاریانی هێناوە بۆ دەوڵەمەند کردنی بەرهەمەکانی .


یادو بیروەری ئەو هونەرمەندە ناسراوە لە کوردستان و ئەوروپا وەکو ئەستێرە گەشاوەکە وایە کە لەمێژووی هوردا دەدرەوشێتەوە وە وەکو گەنجینەیەك هەردەم دەست بۆ بابەت و خەزینەکەی دەبەین .. گارا ی هونەرمەندو پێشمەرگە .. نمونەی بەرخودانی شٶرشێکی هونەری و کەلتووری و کەڵچەریە بۆ ئێمەو نەوەکانی داهاتوو .

___

ئافرەتانی رزگاربووی ئێزدی قەرەبوو دەکرێنەوە

KDC

کازمی، ئەردۆغان بانگهێشتی کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق دەکات

KDC

دەریاچەیەکی باکوری کوردستان بە تەواوی وشکبوو

KDC
KDC

FREE
VIEW