KDC

لیستی ئەو وڵاتانەی پەتای کۆرۆنا زۆرترین کاریگەری لەسەریان ھەبووە

زانکۆی “جۆنز هۆپکینز ” ڕاپۆرتێكی بڵاوکردوەتەوە لەسەر ئەو وڵاتانەی زۆرتین زیانیان پێکەوەتووە لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ، زیاتر لە 191,9 ملیۆن نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە، کە بە گشتی زیاتر لە 4 ملیۆن کەس لە لیستی مردوەکاندان .

بەپێی داتاکانی زانکۆ کۆی گشتی توشبوون بەڤایرۆسی CORONA لەجیهاندا 191.951.455 کەس بووە و کۆی گشتی مردنەکان 4.126.444 کەس تووشبوو .

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لیستی ئەو وڵاتانەدا بووە کە 609861 کەس بەھۆیی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەست داوە ، کە کۆی گشتی 34.226.776 حاڵەت تووشبوون ھەبووە.

بەرازیل دووەم بوو لە ڕووی مردنەوە بە 545604 کەس و کۆی گشتیش 19.473.954 کەس تووشبوو .

لە پلەی سێیەمدا هندستانە و کۆی گشتی 418480 کەس گیان لەدەستدانی ھەیە ، کە کۆی گشتی تووشبوانیشی 31.216.337 کەسە .

مەکسیک لە ڕیزبەندی چوارەم دا بووە لە ڕووی ژمارەی گیان لەدەستدان بە 237207 کەس و کۆی گشتیش 2.693.495 توشبوانن .

پیرۆ بە کۆی 195243 گیان لەدەستدان و توشبوانیشی 2.094.445 کەس بە و بە پلەی پێنجەم دێت .

ڕوسیا کۆی گشتی گیان لەدەستدانی 148229 کەس بووە و کۆی گشتیش 5.955.089 تووشبوو بووە ، ئەمیش بە پلەی شەشەم دێت .

بەریتانیا لە ڕیزبەندی حەوتەمدا بووە 129182 کۆی گشتی گیان لەدەستدان ، بە کۆی گشتی 5.586.716 کەس حاڵەتی تووش بوونی ھەیە .

ئیتالیا بە کۆی 127905 کەس گیان لەدەستدان و بە گشتی 4,297,337 کەس تووشبووی ھەبووەو لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیدایە .

کۆڵۆمبیا بە کۆی گشتی 117482 کەس گیان لەدەستدانی ھەیە و 4.679.994 کەس تووشبون ھەبووە و لە پلەی نۆیەمدایە.

فەرەنسا بە پلەی دەیەم دێت ، کە 111737 کەس گیان لەدەستدان و 5.973.912 کەس تووشبوو تائێستا ھەیە .

___

تاڵبیان پایتەختی دووەم ویلایەتی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ دەکات

KDC

تورکیا و عێراق ڕێکەوتننامەیەکیان واژوو کرد

KDC

ئەنجوومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی لەبارەی پێشهاتەکانی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW