KDC

زیانەکانی لافاو لە ئەڵمانیا بە 5 ملیار یۆرۆ مەزەندە دەکرێت

یەکێتی پیشەسازی بیمەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کە بەهۆی لافاوە وێرانکەرەکەی هەفتەی ڕابردوو لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، بە بڕی 5 ملیار یۆرۆ بەپێی پێشبینیەکان دەکەوێتە ئەستۆیی کۆمپانیاکانی بیمە لە ئەڵمانیا .

یۆرگ ئەسموسن سەرۆکی یەکێتی لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند : پێشبینی دەکەین زیانەکانی دڵنیایی لە نێوان چوار بۆ پێنج ملیار یۆرۆدا بێت، ئەو کارەساتەی بە “یەکێک لە وێرانترین زریانەکانی مێژووی ئەم دواییە وەسفکرد”

بیمە هەموو دانیشتوانی ماڵە تایبەت و بە کۆمەڵەکان بەر زریان کەوتوون قەرەبوو دەکاتەوە ، بەڵام “تەنها لە سەدا 46ی ئەوە لە بەرامبەر کارەساتە سروشتییەکاندا بەر ئەو قەرەبووە دەکەون “

هەروەها جیاوازی بەرچاو هەیە لە نێوان هەرێمەکاندا ، تەنیا لە سەدا 37ی ئەوانەی خۆیان تامین کردوە بۆ کارەساتە سروشتییەکان ، لە سەدا 47 لە باکوری نۆردڕاین ڤێستفالن و لە سەدا 94 لە بادەن-ڤۆرتمبێرگ کە ئەو جۆرە ڕووماڵانە تا ساڵی 1993 ناچاری بوون .

دوایین ڕێژەی تۆمار لە ڕووی زیانەکان بۆ قەرەبووکردنەوە ، دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئابی 2002 کە 4,65 ملیار یورۆ دوای لافاوی ڕووباری ئێلبێ لە ڕۆژهەڵاتی وڵات ، ئەوەش دوابەدوای ئەو بارودۆخە ناھەموارە سروشتیەبوو کە هەموو ئەوروپای ناوەڕاستی گرتەوە .

___

ئەڵمانیا :پێشبینی دووبارە زریان و بارانبارینێکی زۆر لە ڕۆژئاوایی ئەو وڵاتە دەکرێت

KDC

برووسکەی پیرۆزبایی رێباز حەملان

KDC

فواد حسێن تووشی کۆرۆنا بوو

KDC
KDC

FREE
VIEW