KDC

دوای نوقمبوونی بەلەمێک 17 کۆچبەر گیان لەدەست دەدات

مانگی سوور: بەلایەنی کەمەوە 17 کۆچبەر دوای نقومبوونی بەلەمەکەیان لە نزیک تونس گیانیان لەدەستدا

بەلایەنی کەمەوە 17 کۆچبەری بەنگالی خنکان ، پاش ئەوەی بەلەمێک لە تونس تێکشکاو و ژێر ئاوکەوت ، لە هەوڵی ئەوەدابوون لە لیبیاوە بەرەو ئیتالیا تێپەڕبن ، هاوکات پاسەوانی کەنارەکان ڕۆژی چوارشەممە زیاتر لە 380 کەسی ڕزگارکرد .

ئەوەشی وت: بەلەمەکەی لە زووەراوە لە کەناراوەکانی باکوری ڕۆژئاوای لیبیاوە کەوتوەتەڕێ ، کۆچبەرانی لە سوریا، میسر، سودان، ئێریتریا، مالی و بەنگلادیش پێ بووە .

مێنجی سەلیم، بەرپرسی مانگی سوور ڕایگەیاند: هێزی دەریایی 380 کۆچبەری ڕزگارکردووە و 17 بەنگالی لە بەلەمێک خنکاون کە لە زووارەی لیبیاوە بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوتبوون .

لە چەند مانگی ڕابردوودا لە کەناراوەکانی تونس چەندین ڕووداوی خنکان ڕوویدا، لەگەڵ باشتربوونی کەشوهەوا ھەوڵەکان بۆ دەربازبوون زیادی کردووە ، هەوڵ بۆ پەڕینەوە بۆ ئەوروپا لە تونس و لیبیاوە بەرەو ئیتالیا زیادی کردووە .

سەدان هەزار کەس ئەو گەشتە پڕ لە مەترسیەیان لە چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست ئەنجامداوە ، زۆرێکیان لە شەڕ و هەژاری و بێکاری لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵهاتوون .

وتراجعت أعداد المهاجرين الوافدين على إيطاليا في السنوات الأخيرة لكنها زادت مرة أخرى في 2021. وإيطاليا واحدة من الوجهات الرئيسية التي يقصدها المهاجرون إلى أوروبا.

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا خۆیان دەگەیاندە ئیتاڵیا کەمبوونەوە ، بەڵام لە ساڵی 2021دا دیسان زیادی کردووە ، ئیتالیا یه کێک له بنکە سەرەکیەکانە بۆ کۆچبەران بە گەیشتن بە ئەوروپا .

سەرچاوە : رۆیتەرز

___

پەیامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەریتانیا لەسەر سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوڵاتە

nusar1

ئەو کەسانە کێن تووشی کۆڕۆنا نابن؟

KDC

کۆمیسیۆن: سەدان تانە پێداچوونەوەیان بۆ کراوە

KDC
KDC

FREE
VIEW