KDC

سەرەڕای کوتانێکی زۆر بەڵام قەیرانی کۆرۆنا ڕوو لە ھەڵکشانە

سەرەڕای کوتانێکی زۆری خەڵک ، ڤایرۆسی گۆڕاوی دەلتا پلانەکانی ئەوروپای بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەم قەیرانەدا ئاڵۆز کردوە ، زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی یەکێتی ئەوروپا لەسەرو ھەژدەساڵەوە کە 200 ملیۆن کەسە بە تەواوی لە دژی کۆڤید-19 کوتراون ، بەڵام بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسی دەلتا ی گۆڕدراو هەڕەشەی گەڕانەوەی باردۆخی نائاسایی لە کیشوەرەکە دەکات ، هەروەها ئاسایی نەبوونەوەی باردۆخی ئابوریش لە ژێر پرسیاردایە و ئەم دۆخە ئاستەنگە لە گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی .

کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە ( 22 ی تەمموزی 2021 ) ڕایگەیاند ” تا ئەمڕۆ 200 ملیۆن کەس بەتەواوی لە یەکێتی ئەوروپادا کوتراون ” . ئەو ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ژمارەیە نوێنەرایەتی54,7% ی گەورەکان دەکات ” کە بەتەواوی کوتراون ، هەرچەندەکۆمیسیۆن لەم هاوینەدا ئامانجی کوتانی 70 ٪ ی گەورەکانی لە پلاندابوو .

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا ” کرستین لاگارد ” ڕایگەیاند : بەئاراستەیەکی دروست ئابوری ئەوروپا ھەنگاودەنێ … بەڵام پەتای کۆرۆنا بەردەوام وەک سێبەرێکی ڕەشە ، بەتایبەتی کە دەلتای گۆڕاو ، سەرچاوەی زیادبوونی نادڵنیاییە” ئەوی ڕونکردەوە: کە زۆربونی ژمارەی تووشبوانی ئەو ڤایرۆسە و خێرا بڵاوبونەوەی کاریگەری لەسەر ” لەکەرتی خزمەتگوزاری و بەتایبەت گەشتوگوزار و میوانداری ” ھەبێت و ھێندەی دی لاوازی بکات .

بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوان لە بەریتانیا سەدان هەزار کەس لەوانەی پەیوەندیان لەگەڵ تووشبوانی کوڤید 19 ھەبووە ناچار بوون بۆ ماوەی 10 ڕۆژ خۆیان کەرەنتێنە بکەن ، ئەمەش کێشەی ئابووری دروست کردوە . کە دەبێتە هۆی بێکاربوونی هەندێک و کەمبوونی خۆراک لە کۆگاکان و وەستانی هەندێک هێڵی شەمەندەفەر لەندەن ، بەهۆی نەبوونی کارمەند و نەخۆش کەوتنیان .

فشار لەسەر حکومەتی بەریتانیا دەکرێت، لەسەر لابردنی تەواوی ڕێکارە تەندروستیەکان لە خۆپارێزی ، بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوان نیگەرانیەکانی زیاترکردووە ، بەریتانیا ئەو ھەنگاوە لەوەوە دەبینێ کە ئاسانکردنی ھاتووچۆ و ھەڵگرتنی ڕێکارەکان لەسەر پەیوەندییەکان بۆ ئەوەی دابەشکردنی کاڵاکان بۆ کۆگاکان نەوەستێت .

جۆری دەلتا زۆر بە شێوەیەکی کاریگەر لە زۆربەی ئەوروپا و ئەمریکا دا بڵاوبووەتەوە .

ئەنگێلا مێرکل، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هۆشداریدا لە “بەرزبوونەوەی خێرا” لە ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و وتی “ئەم خێراییە جێی نیگەرانییە” دەڵێت : ” دەبێت وا دابنێین کە لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا دوو هێندەی تر توشبوون بە نەخۆشی نوێمان دەبێت ” . هەموو کوتانێک هەنگاوێکی بچوکە بەرەو گەڕانەوە بۆ ژیانێکی ئاسایی”

لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزەوە ژمارەی توشبوون بە نەخۆشیەکان ڕۆژانە لە کوڤید – 19 بە تێکڕایی لە 19 هەزار کەس تێپەڕیوە . بەپێی ئەو ئامارانەی لە پەیمانگای تەندروستی گشتی ڕۆبێرت کۆخەوە بڵاوبۆتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە 1890 توشبوون لە 24 کاتژمێردا تۆمارکراوە و بۆ ئەمرۆش 200 کەس زیاتربووە .

ئەم ژمارەیە هێشتا زۆر کەمترە لە ژمارەی ڕۆژانەی تووشبوان لە فەرەنسا کە ئێستا ” شەپۆلی چوارەم ” ی کۆرۆنادایە ، ژان کاستیکس سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا ڕایگەیاند: ، . دوای چەند هەفتەیەک لە ئاسانکردنی ڕێکارە تەندروستیەکان ، ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی لە ماوەی هەفتەیەکدا 140 ٪ زیادی کردووە . ژمارەی تووشبوان ڕۆژی چوارشەممە لە سەرەتای مانگی ئایارەوە بۆ یەکەم جار لە 20 هەزار تووشبووی تێپەڕاند ، بەراورد بە 9 هەزار کەس لە هەفتەیەک پێش ئێستا .

___

ئەمەریکا تا ساڵی ٢٠٢٢دەبێتە گەورەترین هەناردەکردنی غازی سروشتی

nusar1

کارو چالاکیەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢

KDC

نەمسا: فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دامەزرێنرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW