KDC

گروپە تیرۆرستیەکان لە زۆرێک لەناوجەکانی جیهان بڵاوبونەتەوە


بە گوێرەی تۆڕی “سی ئێن ئێن”ی هەواڵی، نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا هۆشداری دا کە هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک “داعش” و “ئەلقاعیدە” لە بەرفراوانبوون و بڵاوبوونەوەن لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان.

راپۆرتەکە کە تیمێکی چاودێری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردنی هەڕەشە تیرۆریستییەکان پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە ئاماژە بەوە دەدا، گرووپە تیرۆریستییەکان هەڕەشەی بەرچاو و زیادبوو لە زۆربەی ناوچەکانی ئەفریقیا و عێراق و سووریا و ئەفغانستان پێک دەهێنن.

سەرباری کەمبوونەوەی مەترسی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ئەوروپا و ئەمریکای باکوور پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی ئەوە دەکەن ئەوە کارێکی کاتی بێت، چونکە توندوتیژی تیرۆریستی بەهۆی کۆتوبەندەکانی گەشتکردن و گردبوونەوەی کۆمەڵایەتی لە میانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا کەمی کردووە.

راپۆرتەکە ئەوەشی زیاد کرد، هەڕەشەی “داعش” تا ئێستا لە عێراق و سووریا بەرپایە و “داعش” بە بەهای 25 – 50 ملیۆن دۆلاری وەک پاڵپشتی بەدەستهێناوە و جەختکردنەوە لە بوونی خۆی لە عێراق.

چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیان، “داعش” بەنیازە یاخیبوونی درێژمەودای خۆی لە بیابانی سووریای هاوسنوور لەگەڵ عێراق بپارێزێت.

___

سوید 65 پەنابەر دیپۆرت دەکاتەوە

KDC

قەسیدەی ئاو

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی پارتی دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW