KDC

ئەڵمانیا: نەقیب خاتێ سەردانی ماڵی ئێزدییانی کرد

نەقیب خاتێ سەردانی ماڵی ئێزیدییانی لە شاری ئۆڵدنبێرگی ئەڵمانیای کرد و، لەلایەن سەرۆک و کۆمیتەی بەڕێوەبەرییەوە پێشوازی لێ کرا و، پاشان سەردانی گۆڕستانی تایبەت بە ئێزدییەکان و کەسایەتییەکی کوردستانی لەو شارەش کرد.

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی٩ی٢٠٢٣ خاتوو نەقیب خاتێ ئەفسەر لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، سەردانی ماڵی ئێزدییانی لە شاری ئۆڵدنبێرگی ئەڵمانیای کرد و، لەلایەن ئەلیاس یانک سەرۆک و کۆمیتەی بەڕێوەبەری ماڵی ئێزدییان پێشوازی لێ کرا.

لە دیدارێکدا دیرۆکی سەرەتای دەستبەکاربوونی ماڵی ئێزدییان لە ساڵی 1996 ەوە باسکرا و، دواتر باس لەو کۆمەک هاریکارییانە و پشتگیری لە دۆزی ڕەوای خەڵکی کوردستان کران. هەروەها لە ساڵی 2014 پاش هێرشی تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ سەر شنگال و کارەساتی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی ئێزدییدکان وەک وەبیرهێنانەوەیەکی تاڵ باس کران.

هەر لەو دیدارەدا، نەقیب خاتێ پشتگیری بۆ ماڵی ئێزدییەکان دووپاتکردەوە و هیوای خواست کە ماڵی ئێزدییان هەمیشە ماڵی هەموان بێت و بەردەوامی لەسەر کارەکانیان بۆ خواستن. پاشان سەردانی یەکە ئیدارییەکان و بەشەکانی ماڵی ئێزدییانی کرد. دواتر سەردانی گۆڕستانی ئێزدییانی لەو شارە کرد و لە نزیکەوەی بۆ ڕۆحی کۆچکردووان نزایان کرد.

لە کۆتایی بەسەرکردنەوەکەدا، سەردانی هونەرمەندی نیگارکێشی کورد مامۆستا میرانی کرد و لە نزیکەوە هەواڵ پرسی و دەستخۆشیشی بۆ ئەو چالاکییانەی کرد، کە لە ڕێی هونەرەوە دۆزی ڕەوای خەڵکی کوردستانی بە جیهانی دەرەوە نیشان داوە.

___

دادگایی مافی مرۆڤی ئەورپا سەرکۆنەی تورکیا دەکات

KDC

تائێستا 20هەزار ئەفغانی چاوەڕێی ڕێگەپێدانی ئەڵمانیا دەکەن

nusar1

دیوە تاریک و شاراوەکەی سەرەتای ڕۆژنامەگەریی کوردی

KDC
KDC

FREE
VIEW