KDC

ئەمەریکا: دەرهێنەرێکی کورد فیلمێکی خەڵات وەردەگرێت و کۆنفدراسیۆن پشتگیری فیلمێکی دیکەی دەکەن

کورتە فیلمێکی دەرهێنەری کورد بە ناوی (سکاڵا) لە ئینفێست فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی نیویۆرک خەڵاتی باشترین چیرۆکی رەسەنی وەرگرت، دەرهێنەرەکەشی دەڵێ، کار بۆ دەرهێنانی فیلمێکی دیکە دەکات کە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیش پشتگیری دەکەن.

کەی بەهار دەرهێنەری کورد و دانیشتووی بەریتانیا، بە ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیاند، (سکاڵا)، کورتە فیلمێکی پانزە خولەکی فیکشنە و، لە نووسین و بەرهەمهێنان و دەرهێنانی خۆیەتی. فیلمەکە لە مانگی دوانزەی ٢٠٢٢ لە هەولێر هاتۆتە فیلمکاری بە بەشداری گشتی کاست و کڕوی کورد و بە زمانی کوردی.

هەروەها ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە بە پشتگیری سەرەکی میران دزەیی، وەک هاو-بەرهەمهێنەری فیلمەکە بووە ، بە پشتیوانی ئومید خۆشناو پارێزگاری هەولێر و کۆمپانیای بەرهەمهێنەر سینێ کورد و بڵند پڕۆدەکشن، بە هاوکاری چەند هاوڕێیەکی دڵسۆزی فیلم. پۆست-پڕۆدەکشن، واتە پێچانەوە، ڕەنگکاری، داڕشتن موزیک و تێکەڵی دەنگ فیلمەکە لە بەڕیتانیا کرا و لە مانگی نەورۆزی ٢٠٢٣ کۆتایی پێهاتووە. دەشڵێ: “لەوێوە (سکاڵا) دەستی کرد بە گەشتکردن بە ناو فێستیڤاڵەکان و، تاکو ئەمڕۆ لە دوانزە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە، لە سێ فێستیڤاڵ هەڵبژاردەی خەڵات بووە ، لەم مانگەش، لە ئینفێست فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شاری نیویۆرک لە ئەمەریکا، خەڵاتی باشترین چیرۆکی ڕەسەنی بردەوە”.

ئەو دەرهێنەرە کوردە، بردنەوەی ئەو خەڵاتەبۆ کورد بە گرنگییەکی زۆر ناو دەبات، وەکخۆی وتی: “چونکە لە زۆربەی فیلمە کوردییەکان، لایەنی چیرۆک و کریپت لاوازی تەواو بە خۆیانەوە دەبینن. کەچی لێرەدا توانیومە کێبڕکێ لەگەڵ چیرۆک بێژان و کریپتنوسانی ئاست بەرزی ئەوروپی و ئەمەریکی بکەم و خەڵاتیش بە دەستبهێنم”.

کەی بەهار باسی ناوەڕۆکی کورتە فیلمی سکاڵا دەکات، ناوەڕۆکەکەی دەربارەی بوارێکی کۆمەڵایەتییە و لە ژیانی ژن و پیاوێکی گەنج دەکۆڵێتەوە و هۆ و بەربەستەکانی ڕێگر لەوەی بتوانن بە یەکەوە ژیانێکی ئاسوودە بەسەر بەرن.

ئەمە بیست و دووەم فیلمی کەی بەهار-ە، و دەستپێشخەرە لە فیلمی سینەمایی (ڕۆمیۆ و جولێت کوردستان) کە هیوا زۆرە لە ساڵی ٢٠٢٤، لە کوردستان بێتە فیلمکاری بە پشتگیری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، ئەنجومەنی وەزیران، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیای فیلمکاری ئەوروپی، ئەمەریکی و بەریتانی.

ئەوەی بەلای کەی بەهار گرنگە، مەبەست لێی لە فیلمی سینەمایی (ڕۆمیۆ و جولێت کوردستان)، ئەوەیە کەوا دیواری فێستیڤاڵ بڕوخێنیت و فیلمی کورد و کوردستان بگەیەنێتە بازاڕ بە ئاست و ستانداردی فیلمی جیهانی.

جێی باسە، چەند ئەکتەرێک لە کورتە فیلمی (سکاڵا) بەشداربوون وەک: ئەکتەرانی سەرەکی، یەگانە رەجەبی، تارۆ بەهار، سالار سلێمانی.
پڕۆفایل:
کەی بەهار
لەدایکبووی کەرکووکی کوردستان و دانیشتووی بەریتانیا، خاوەن زیاتر لە حەفتا خەڵاتی نێودەوڵەتییە. پرۆدیسۆر، نووسەر و دەرهێنەر، کەی بەهار لە ئەوروپا خوێندنی باڵای تەواوکردووە و وەکو ئەکتەر و فیلمکار بەڵگەنامەیی بە ئاستی ستانداردی جیهانی کاری کردووە. چەندان فیلمی بۆ بی بی سی، کەناڵ ٤ بەریتانی، پی بی ئێس ئەمەریکی و جەزیرە ئینگلیزی بەرهەمێناوە. خاوەن بەکالۆریۆسە لە فیلم و میدیای زانکۆی لەندەن و ماستەر لە فیلمکاری لە بەریتانیا، لەم ساڵانەی دواییدا، کەی بەهار زیاتر بایەخی بە عەشەقەکەی خۆیدا لە بواری فیلمی فیکشن. “من سامی-م” یەکەم فیلمی داستانی، بەشداربوو لە زیاتر لە ١٦٠ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و ٥٨ خەڵاتی بە دەستهێنا و، ئەمەش ڕیکۆردی لەناو فیلمکاری کورددا شکاندووە. (سکاڵا) دوا فیلمی کەی بەهار-ە کە لە مانگی دوانزەی ٢٠٢٢ لە کوردستان فیلمکاری کرا. “ڕۆمیۆ جولێت کوردستان”، دەبێتە یەکەم فیچەر فیلمی سینەمایی کەی بەهار کە لە ساڵی ٢٠٢٤ دێتە فیلمکاری لە هەرێمی کوردستان.

___

ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە

KDC

سەرۆکی کۆریای باکور لەبەر چاوو وونە

KDC

پرۆفایلی هالاند

nusar1
KDC

FREE
VIEW