KDC

سەردار جاف , نوسەرو لێکۆڵێنەر وشاعیری کورد لە نێو ئەزموونە ئاڵتوونیەکانەوە بۆ سەدەکانی ئەمڕۆ


ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا

سەردار جاف کەسایەتیەکی ناسراوی کورد لە کوردستان و تاراوگە لە خەمی زمان و شیعرو نوسین و لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی هەموو پەرتووکەکانە بە هەموو زمانە جیهانییەکان بەتایبەتی کورد بۆ ڕزگار کردنیان لە فەوتاندن و کاڵ بونەوەیان وە خەمێکی تری کۆکردنەوەی هەموو خاوەن خامەکان و نوسەرانی کوردە لە سەرانسەری جیهان بۆ ئەوەی لەنێو کۆنفدراسیونێکدا چرای ڕۆشنبیری و کەلتووری و کەڵچەری کوردی کۆ بکاتەوە . خەونەکەی سەردار جاف لەو سەردەمە زێڕین و ئاڵتونیەدا بوو کە سەردەمی داهێنان و خەباتی قەڵەم و ڕامیاری و بوژاندنەوەی ڕۆشنبیریەت لە شاری کەرکوكدا بوو کە هەموو شتێك قەدەغەکراو بە سانسۆر کراو لێپرسینەوە بوو تەنانەت پەتی سێدارەش ئەگەرێك بوو ، ئەو ڕۆژانەی کە بە نهێنی کارو چالاکی ڕۆشنبیری ئەنجام دەدا وە ژیانی خۆی وەکو مەشخەڵ و چرایەك بەرز کردەوە بۆ گۆڕانکاریەك لەو سەردەمە سەختەدا ، بە نوسین و بابەت و لێکۆڵینەوەکانی توانی ڕوبەری بڵاوکراوەکان ڕۆشن بکاتەوە ، ئەو سەردەمەی کە ناوی لێ دەنێین سەردەم یان سەدەی ئاڵتونی ئەو کەڵە نوسەرو هونەرمەندو پسپۆڕو دەست ڕەنگینانەی لێ کەوتەوە کە هەرگیز سەدەیەکی بەو شێوەیە لەو باوەڕەدام ڕوو ناداتەوە ، بەڵام گرنگی خەبات و تێکۆشانەکەی ئەوان و چەندانی تر بوون بەو بناغە ڕۆشنبیری و ئەدەبیاتەی کەئەمڕۆ سوودی ڕاستەو خۆی هەیە بۆ کەڵچەری کوردی و کوردستان بەگشتی .
دۆستایەتی من و سەردار جاف بۆ ڕۆژانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لقی کەرکوك دەگەڕێتەوە کاتێك بەڕێزیان جێگری سکرتێری لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان بوو کەلە ساڵی ٢٠١١ پێشانگایەکی تایبەتیان لە قشڵەی کەرکوك کردەوە کە ئەوکات کاك لەتیف فاتیح فەرەج سەرۆکی سەندیکا بوو ، لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندیەکی تەلەفونیم بۆ هات لە سەردار جاف وە کە من لەکوردستان بووم ئەو لە ئەڵمانیا سەبارەت بەوەی کە کەی دەگەڕێمەوە بۆ کارکردن پێکەوە ، هەر ئەو خەوە گەورەیە بوو کە پێکەوە ئەم جارەش چالاکیەکی گەورەتر و لەماڵێکی بەرفراونتردا هیواکانمان بدۆزینەوە ئەویش ( فیدراسیونی نوسەرانی کوردستان دیاسپۆرا ) کە چەندین ووێبینارو سیمینارو کۆبونەوەمان ئەنجام دا لەگەڵ هاوڕێ ی هەمان بیرو هزرمان کاك هەورامان عەلی توفیق لەپاش ١٥ کاتژێر کار کردن من وکاك سەردارو کاك هەورامان تاوەکو بتوانین بڕیار لەسەر پرۆژە کارێك بدەین بۆ خزمەتی ڕۆشنبیران و نوسەران و ڕەوەندی کوردستانی و دەستەیەك لە نوسەران و ڕۆشنبیران لە تاراوگە ، هەر ئەوەش بوو لە ٢٦ / ١٢ / ٢٠٢٣ لە شاری ئێسن ی ئەڵمانیا ڕاگەیاندنی ئەو فیدراسیونی نوسەرانی کوردستان دیاسپۆرامان ڕاگەیاند لەگەڵ چەندین ڕۆشنبیرو نوسەرانی جیاجیای کوردستانی ، هەرلەو شەو ڕۆژەدا وەکو پیشەکەی خۆی دوو پەرتووکی نازداری پێ بەخشین بەناوی ( بوخچەکراوەکانی ئاو ) وە ( شەهلا ) کە دوو بەرهەمی جوانی سەردار جاف بوو ، بێگومان سەردار جاف سەرپەرشتیاری چەندین چالاکی و کۆڕو سیمینارو بە چاپ گەیاندنی بڵاوکراوەکان بوون لەکەرکوك ، هەر خۆی پیاوێکی نوسەر و ڕاگەیاندنکارو شاعیر بوو بێجگە لەوەی کەلە ڕۆژنامەو گۆڤارو سایتە کوردی و عەرەبیەکان لە کوردستان و عێراق و ووڵاتانی عەرەبی بابەتی زۆری بڵاو کردۆتەوە ، توێژینەوەی بۆ زۆر دەقی بابەتی لێکۆڵێنەوەیی کردوە وە ئەندامی دەستەی نوسەرانی کەرکوک بوو ، لە زۆربەی چالاکیەکان گەرمیان و کوێستانی دەکرد وەکو نوێنەرێکی شاری کەرکوك ، لە زۆر پێگەو جێگەی تر وەکو ڕادیوی دەنگی کوردستان و بەڕێوەبەری تەلەفزیونی کوردستان لە هەڵەبجە کاری کردووە .
کاری ڕۆژنامەگەری و نوسین و تێڕوانین ئەوەندە ئاسان و سادەو ساکار نی یە ، بێگومان هزرو ڕۆشنبیری و لێکدانەوەی زۆری دەوێت تاوەکو بتوانیت داهێنان و تازەگەری بەخش بکەیت و کۆمەڵگایەك بگەیەنیتە ئاستێکی پڕ لە زانست و ڕۆشنبیری ، ئەوەش بارێکی ئەوەندە ئاسان نەبووە بۆ نوسەر و ڕۆژنامەنووس سەردار جاف کە هەردەم بیری کردۆتەوە بۆ ئەو ئازادی و سەربەخۆییەی کە چەندین سەدەیە کورد لە پێناویدا دەجەنگێت .
سەردار جاف:
سەردار ڕەزا قادر ئەحمەد دەشتی

  • ١٩٥٧ لە شاری کەرکوك لەدایك بوە .
    *ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانە .
    *ئەندامی یەکێتی نوسەرانی کوردە .
  • سەرپەرشتیاری فیدراسیونی نوسەرانی کوردستان دیاسپۆرا یە .

___

”پێشمەرگە لە مێزی گفتوگۆی سەرۆکەکانی جیهاندا”

KDC

ئۆکرانیا وڕوسیا :نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی شەڕو لێکۆڵینەوە لە دەستدرێژی سەر ئافرەتان و پارێزگاری لە منداڵان دەکات

nusar1

بەرپرسی ناوەندی نەمسا بەشداری کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی لەشاری جنێف دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW