KDC

ئەکتەری کورد تارۆ بەهار لە بەریتانیا

ئاشتی گەرمیانی … هۆڵەندا


تارۆ بەهار لاوێکی پێگەیشتووی ئەم سەردەمەیە کە لەدوو کەلتوور و ڕەچەکەڵەکی جیاوزدا، کوردی و ئینگلیزی گەشەی کردوە لە بوارەکانی نواندن و فلیمکاری و درامای تەلەفزیونی و شانۆ وچەمکەکانی هونەر، وە ئەکتەرێکی پسپۆڕە و لە لەندەن دەژیت و نوێنەری هەیە لە بوارەکانی نواندندا، واتە ئەیجینت. چونکە لە جیهانی نواندن و فیلمکاری، شانۆ، ڕادیۆ و دڕامای تەلەڤیزیۆن لە بەڕیتانیا و ئەمەریکا، دەگمەنە مرۆڤ بتوانێت کاری نواندن بکات ئەگەر ئەیجینتی نەبێت. تارۆ لەدایکبووی شاری لەندەنە و باوکی کوردە کەی بەهار و دایکی ئینگلیزە جۆزی بەهار. لە تەمەن سێ ساڵیەوە لە ناو ماڵ ئەو هەستە دەردەبرێت کە ئارەزووی ڕۆڵ بینین دەکات، و زوو بە زوو خۆی دەگۆڕیت و نواندن دەکات بۆ دایک و باوکی. بە بەردەوامی هەموو ئێوارەیەک دوای نان خواردن، تارۆ یەک دوو تابلۆیان پێشکەش دەکات. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەی بەهار پرسیاری لێبکات کە ئایا خواستی هەیە نواندن بکات لە دەرەوەی خێزانەکە؟ لەو سەردەمەدا، لە ناوەندی ساڵەکانی ١٩٩٠ کەی بەهار بەخۆی لە لەندەن وەکو ئەکتەر کاری دەکرد لە دڕامای بی بی سی، لەسەر شانۆ، بە ئینگلیزی و لە شانۆگەری “ماڵی فریشتەکان” لە نووسین ئیزابێل ئەلێندێ، و چەند فیلمێکی سینەمایی.
بە ماوەیەکی کەم تارۆ نوێنەری نواندنی پەیدا کرد، و لە تەمەن سێ ساڵیدا، لە ١٩٩٨ هەڵبژێردرا بۆ بینین ڕۆڵی (ڤالەنتین) لە دڕامایەکی تەلەڤیزیۆن ئای تی ئێن بەڕیتانی بە ناونیشان (باد بڵەد- خوێنی خراپ). لە دەرهێنانی تیم فایوەل.
ئەم دڕامایە پێک هاتبوو لە زنجیرەیەکی سێ بەشی و هەر یەک بەش یەک کاژێر. بۆ ئەم مەبەستە تارۆ و دایک وباوکی لەگەڵ کۆمپانیای بەرهەمهێنەران گەشتیان کرد بۆ ڕۆمانیا و تارۆ ڕۆلی منداڵێکی ڕۆمانی دەبینی.
و لەوێ بۆ ماوەی سێ هەفتە فیلمکاری کرا. لەم کارەدا تارۆ شانبەشان ئەکتەرانی بەڕیتانی ئالێکس جێنینکس و ئێمەلی فۆکس کاری کرد. لەوێوە تارۆ هەندێک ووردە کاری تری کرد و هەروەها لە ڕۆژانی شەمە، ڕۆژی پشوودانی قوتابخانە، خۆی-ناونووس کرد لە خوێندنگای دڕاما. دوای بە دوو ساڵ لە تەمەنی پێنج ساڵی، تارۆ ڕۆلی جاکی وەرگرت لە فیلمی سینەمایی (کەود ٤٦) لە دەرهێنانی دەرهێنەری ناوداری بەڕیتانی، مایکڵ وینتەر بۆتم. تارۆ لە ڕۆڵەکەی کوڕی کابرایەکی ئەمەریکی بوو، بە ناوی ولیام گێڵد. دوای بەوەی کە چوونە سەر سێت بۆ فیلمکاری، لەوێ کەی بەهار بۆی ڕوونبوەوە تارۆ لە ڕۆڵەکەی لەگەڵ ئەکتەری هۆلیوود، تیم ڕۆبینس، کاردەکات، کە خاوەن ئۆسکارە، چونکە تیم ڕۆبینس ڕۆڵی باوکی تارۆ-ی دەبینی لە فیلمەکە. بەم هۆیەوەش دەتوانین بڵێین کەوا تارۆ یەکەم ئەکتەری کوردە لە مێژوودا کە ڕؤل ببینێت لەگەڵ ئەکتەرێکی هۆلیوود. لەو سەردەمەدا و ئێستاش تیم ڕۆبین زۆر ناودارە بەهۆی ئەو فیلمانەی کە ئەو ڕۆڵی سەرەکی تێدابینیوە، لەوانە فیلمی (شۆشانگ ڕیدەمپشن) لەگەڵ مۆرگان فریمان .
بە دریژایی ساڵان تارۆ بەردەوام بوو لە نواندن و لە زانکۆش هەر لە بەشی نواندن بەکالۆریۆسی بەدەستهێنا لە زانکۆی ساوس وێست لەندەن. ئێستاش تارۆ وەکو ئەکتەرێکی پسۆڕ و بە ئەزموون لە لەندەن جێگیرە و لە ڕادیۆ، تەلڤیزیۆن، شانۆ و فیلم ڕۆڵ دەبینێت. لەم چەند ساڵی دواییدا لە ڕێکەوت وای کرد کەوا تارۆ و کەی بەهار بەیەکەوە کاربکەن لە فیلمی سینەمایی (بەغدا لە سێبەری مندا) لە دەرهێنانی سەمیر و بەرهەمهێانی سویسرا. و لەویش تارۆ و کەی بەهار ڕۆڵی باوک و کوڕیان بینی. دوابەدوای ئەمەش تارۆ لە شانۆگەری (نەتیگۆنی) بەژداری کرد، و لە دڕامای (خەڵکی دۆڵەکە) بەژدار بوو کە بەرهەمی بی بی سی وێڵسە. هەروەها لە دڕامای (دۆکتەرس) کە ئەویش هەر بەرهەمی بی بی سیە، و لەم هەفتەیەدا دوا زنجیرەی بەشەکەی تارۆ پەخش کرا. جگە لەمانەش تارۆ ڕۆڵی بینی لە کورتە فیلمی (من لە کوێ بووم؟) لە دەرهێنانی کەی بەهار کە لە ٢٠٢٢ لە بەڕیتانیا فیلمکاری کرا، و هەروەها لە کۆتایی مانگی دوانزە ٢٠٢٢، سەردانی کوردستانی کرد بۆ ڕۆڵ بینین لە فیلمی (سکاڵا)، ئەویش لە نووسین و دەرهێنان کەی بەهار. بەڵام کەی بەهار دەڵیت لە کاتی کارکردن لە فیلمەکان پەیوەندی کوڕ و باوک دەگۆڕیت بۆ پەیوەندی دەرهێنەر و ئەکتەر، و هەر ئەمەش وادەکات کە تارۆ بەهەمان ماف و ئاستی گشتی ئەکتەرەکانی تر کاستینگ بکات بۆ ڕۆلەکەی و بەمافی لێهاتن ئەو ڕۆڵە وەرگرێت، دوور لە گەندەڵی و مامە حەمەیی و خزمایەتی لەگەڵ دەرهێنەر. ئەم جۆرە کارکردنە جێی شادیە بۆ تارۆ-ش چونکە ئەو لەسەر سێت نایەوێت لەگەڵ باوکی کاربکات، بەڵکو لەگەل کەی بەهار ، دەرهێنەر.


پێشتر تارۆ بەهار لە یانزە بەشی دڕامای دۆکتەرسی بی بی سی لە ساڵانی ٢٠١٦، ڕۆڵی ئادەم ڕاینەڵدس-ی بینی. ئەو ڕۆڵە گەشتەکەکی لە زنجیرەکەدا هاتە کۆتایی. بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٣، دووبارە دڕامای دۆکتەرس، لە ڕێگای ئەیجینتەکەیەوە پەیوەندیان کرد بە تارۆ بۆ کاستینگ کردن بۆ ڕۆڵێکی نوێ. تارۆ-ش دوای چەند ڕۆژێک خۆ ئامادەکردن کاستینگی کرد. بێگومان، بۆ هەمان ڕۆڵ ڕەنگە دە تاکو بیست ئەکتەری تر کاستینگ بکات، و کێبڕکێیەکی زۆر هەیە لەسەر ڕۆڵ وەرگرتن. خۆشبەختانە ڕۆڵەکەیان بەخشی بە تارۆ. هەر لە ٢٠٢٣جگە لە ڕۆڵ بینین لە دوو شانۆگەری، و لە دڕامای دۆکتەرس و خەڵکی دۆڵەکە، تارۆ ووردە ڕۆڵی بینی لە فیلمێکی سینەمایی بە ناونیشان (ئانا) کە لە ووڵاتی لیتوانیا فیلمکاری کرا لە دەرهێنانی جەیمس ستڕۆنگ .
ئەوەی شایەنی ووتنە تارۆ بۆ ماوەی زیاتر لە دوانزە ساڵ لە خوێندنگای دڕاما نواندنی خوێند لە لەندەن و شاری باس لەگەل ستەیج کەوچ، و هەروەها بوو بە ئەندام لە تیپی شانۆ-موزیکالی لاوانی زەنیس لە شاری باس بۆ ماوەی پێنج ساڵ چەندان شانۆگەریان پیشکەش کرد، لەوانە (تایتانیک)، (چێس)، و (ساوند ئۆف میوزک). ئێستاش هیوای تارۆ ئەوەیە کەوا بتوانێت گەلێک زیاتر لە دڕاما و فیلمی کورد بەژداری بکات، هەروەها کاربکات لە هەرێمی کوردستان.

___

ڕوسیا بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش ناکات

nusar1

کوردێکی بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای 5 ساڵی بەسەردا دەسەپێنرێت

nusar1

وارشۆ: بە هێنانی کۆچبەران بێلاڕوس شەڕی سارد دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW