كۆمپانیایه‌كی ئیسرائیلی جۆرێكی نوێی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای به‌رهه‌مهێناوه، كه به جۆری حه‌ب ده‌درێته هاووڵاتیان و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت مانگی داهاتووه بچێته بواری تاقیكردنه‌وه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی گۆڤاری تایمز ئۆف ئیسرائیل، بڵاویكردۆته‌وه تێیدا هاتووه، كه مانگی داهاتوو ئه‌م ڤاكسینه له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە، ئەو هه‌نگاوه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر به‌راز تاقیكراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه كه دژه ته‌نی له له‌شی به‌رازدا درووستكردووه.
ده‌رمانه‌كه به‌رهه‌می كۆمپانیای ئۆرامید تایبه‌ت به ده‌رمانه و بڕیار وایه كۆمپانیای پریماس بیۆنتیكی هندی په‌ره‌ی پێبدات، ئەو ڤاكسینه نوێیه هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی پسپۆڕی تایبه‌ت به پێدانی ڤاكسینیان نییه، كه ده‌رزی له‌سه‌ر شان بده‌ن و جگه له‌وه‌ش پێویستی به پله‌ی گه‌رمای نزم نییه تیایدا بپارێزرێت.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئۆرامید بۆ ده‌رمان نداف كیدرۆن، ده‌ڵێت: “ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیا پزیشكییه نوێیه یارمه‌تی پێشكه‌شكارانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی ده‌دات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، به‌تایبه‌ت شریتی نوێی جۆری ده‌لتا كه ئێستا له جیهاندا زۆر بڵاوه.