KDC

دادگای تاوانەکانی هەولێر سزا بەسەر بکوژانی فەرماندەیەکی حیزبی دیموکرات دەسەپێنێ

دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای بەسەر بکوژانی فەرماندەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، سەپاند، ئەوەش دوای ئەوەهات، کە تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

لقی ٢ی دادگای تاوانەکانی هەولێر، تۆمەتبارانی تێرۆرکردنی شەهید قادر قادری، یەکێ لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستان دادگایی کردن و، پارێزەران و کەسوکاری تاوانلێکراو، ئاماژە بە دانپێدانانی تۆمەتباران دەکەن و، رایانگەیاند کە تۆمەتباران دانیان بەوە داناوە کە دەستێکی دەرەکی بەڵێنی پارەی پێداون بۆ تێرۆرکردنی شەهید قادر قادری، کە بڕەکەی یەک میلیارد تمەن بووە و دواتر پارەکەشیان بۆ زیاد کراوە.

ئەیاد کاکەیی، ئەندامی دەستەی پارێزەرانی پەڕاوی قادر قادری، بە میدیاکانی راگەیاند، بڕیاردراوە کە دووشەممەی دابێت، دادگا کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر پەڕاو و سزادانی تۆمەتباران بدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، کە داوایان کردووە دادگا بە فەرمی لایەنی سەرەکیی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکا و بکوژانیش بە شێوەیەک سزا بدات، کە لە ئاستی گەورەیی تاوانەکەدا بێت.

دەستەی پارێزەرانی ئەو پەڕاوە روونیان کردەوە، کە بە گشتی سێ کەس دانیان بەوە داناوە، کە لە بەرانبەر بەڵێنی وەرگرتنی یەک میلیارد تمەن ئەو کارەیان کردووە و، دوو کەسی دیکەش کە تۆمەتبارن بە بەشداریکردن لە تێرۆرکردنی ئەو فەرماندەیەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، رەتیان کردۆتەوە کە ئەوان ئاگاداری کوشتنەکە بووبن و سێ کەسەکەی دیکە ئاگاداریان نەکردوونەتەوە، کە پلانی کوشتنی قادر قادرییان هەیە.

رۆژی 7-3-2018 تەرمی قادر قادری، کادیر و یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی بالیسان دۆزرایەوە. ئەوکات حدک سوپای پاسدارانی بە کوشتنی ئەو فەرماندەیەی تۆمەتبار کرد.

پێویستە بگوترێ سوپای پاسدارانی ئێران لە ماوەی نزیک بە سێ دەیەی رابردوو، زیاتر لە ٣٠٠ پێشمەرگە و کادیری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی تیرۆر کردووە

___

بەڕێوەبەری گشتی IAEAبە سەردانێک دەگاتە تاران 

KDC

 بۆچوونی Îbrahîm Guçlu لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێك دەردەكات

KDC
KDC

FREE
VIEW