تەقینەوەیەک لە کۆمەڵگایەکی کیمیایی، شاری لێڤەرکوزنی ئەڵمانیای هەژاند و، بەو هۆیەوە هەورێکی رەشی گەورە بە ئاسمانی شارەکەدا بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە تەقینەوەیەک لە کۆمەڵگەیەکی کیمیایی شاری لێڤەرکوزنی ئەڵمانیا کەوتەوە و، کارپێکەری ناوچەی کیمپارکی لیڤەرکوزن، کە نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە باکووری شاری کۆڵنەوە دوورە، رایگەیاند، تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە روون نەبۆتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە تویتەردا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، ئاگرکوژێنەوە و ئوتۆمبێلی دۆزینەوەی پیسبوون بڵاوەیان پێکراوە، هاوکات رۆژنامەی کولنەر شتات ئانتسایگەریش بڵاوی کردۆتەوە، تەقینەوەکە لە ناوچەی بۆیریگی نزیک شوێنی خاشاک فڕێدان و سووتاندن روویداوە.
جێی باسە، شاری لیڤەرکوزن شوێنی سەرەکی کارگەی بایەرە و، یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی کیمیایی ئەو وڵاتە.