KDC

بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا

:

1️⃣ پێویستە شوێنە ئایینیی و بازاڕ و مۆڵ و دوکاندار و شوێنە گەشتیارییەکان و چێشتخانە و کافترا و ھۆتێل و مۆتێلەکان، کارمەندانەکانیان ڤاکسین بەکاربھێنن، یان تێستی 72 کاتژمێری پێ بێت. لێژنەکان بە دواداچوونی بۆدەکەن و ھەر شوێنێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت و شوێنەکەی دادەخرێت.

2️⃣ پێویستە ھەموو فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڤاکسین وەربگرن و بە ماسکەوە دەوام بکەن، ھەر فەرانبەرێک رێکارەکان جێبەجێ نەکات، ئەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، لیژنەی ھاوبەشی وەزارەتی تەندروستیی و ناوخۆ و فەرمانگەی ھەماھەنگیی و بە دواداچوونیش ھەڵسەنگاندنی بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکان لە گشت دامودەزگاکانی حکومەت دەکات.

3️⃣ رێگە نادرێت بە ھیچ کەشتیارێک بێتە ناو ھەرێمی کوردستان ئەگەر ڤاکسینی وەرنەگرتبێت یان تێستی 48 کاتژمێری پێ نەبێت.

4️⃣ ھەر کۆمپانیایێکی گەشتیاری دەرکەوت تێستی ساختەی پێیە، ئەوە ئەو کۆمپانیایە لە گەشتکردن بۆ ھەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت.

5️⃣ سەپاندنی بەستنی ماسک لە دامودەزگاکانی حکومەت و شوێنە گشتیی و گەشتیارییەکان تەنانەت بۆ ئەوانەش ڤاکسینیان وەرگرتووە.

6️⃣ قەدەغەکردنی بە تەواوەتی ھەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنفرانسەکان و چوونە سەرقەبران.

7️⃣ مەلەوانگە و شوێنە وەرزشییەکان کراوەبن بە مەرجی جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان.

8️⃣ ھۆڵی سینەماکان لە گشت مۆڵ و بازاڕەکان بە داخراوی دەمێنێتەوە.

9️⃣ داخستنی تەواوی ھۆڵی بۆنە و ئاھەنگ و مەراسیم و ھۆڵەکانی ناو ھۆتێلەکان.

🔟 دانانی پرسە بە ھەموو شێوەیێک قەدەغەیە و ھەر کەسێک پابەند نەبێت بە بڕێک پارە سزا دەدرێت و لیژنەکانی قائیمقامیەتیش بە دواداچوون بۆ جێبەجێکردنی دەکەن.

1️⃣1️⃣ شوێنە ئایینییەکان بە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان کراوە دەبن و ھەر شوێنێک پابەند نەبێت ئەوە سزا دەدرێت و دادەخرێت.

1️⃣2️⃣ ژوەری ئۆپەراسیۆن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت ئەم رێکارانە وەک خۆیان جێبەجێ بکەن و دەستەلاتیشیان پێ دەدرێت ئەگەر پێویست بێت رێکارەکان توندتر بکرێت.

1️⃣3️⃣ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا داوا لە میدیاکان دەکات ھاوکار بن لە ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتییان.

1️⃣4️⃣ ئەم رێکارانە بۆ ماوەی ھەفتەیێک دەبێت و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە رۆژی 3-8-2021 جارێکت دیکە کۆدەبێتەوە و ھەڵسەنگاندن بۆ پرسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان دەکات.

___

میسر.. لەسێدارەدانی سێ تۆمەتبار، یەکێکیان پاسەوانی عشماوییە

KDC

بەربژێرەکانیش بڕوایان بە ھەڵبژاردنەکان نەماوە

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفال

nusar1
KDC

FREE
VIEW