KDC

ھەورامان , بەفەرمی لە لیستی شوێنەوارە کەلەپوریەکانی یۆنسکۆ تۆماردەکرێ

بە گوتەی بەڕێوەبەری پرۆژەی بەجیهانیکردنی دیمەنە سروشتی و فەرهەنگییەکانی هەورامان، سەەرەنجام ئەم دۆسیەیە لە چل و چوارەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی شوێنەواری جیهانیی یۆنسکۆ پەسەند کراوە و دیمەن فەرهەنگییەکانی هەورامانی ڕۆژهەڵات لە ئاستی جیهاندا تۆمار کراوە.

پوویا تالب‌نیا، لەمبارەوە بە ماڵپەڕی (میهر)ی ئێرانی ڕاگەیاندووە: “تۆماری جیهانیی دیمەنی فەرهەنگیی هەورامان کە خاوەنی کولتوور و کەلەپووورێکی رەسنە و بیناساییەکی هەزاران ساڵەیە، دەسکەوتێکی گرنگە بۆ کولتوور و شارستانیەتی کورد”.

ئاماژەی بەوەش کردووە: “هەورامان جیاواز لە باری بیناسازیی بێوێنەی، خاوەنی فەرهەنگێکی ڕەسەن و شارستانیەتێکی زیندوویە، بۆیە یۆنسکۆ بڕیاری تۆماکردنی داوە”.

هەورامان نموونەیەکی بەرجەستەیە لە هاوسەنگیی ژیانی مرۆڤ و سروشت و لەڕاستیدا نوێنەر و نوێنگەی فەرهەنگی زیندووی کوردستانە.

لە ماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵێک چالاکوانی فەرهەنگی و پارێزەری کولتووری هەورامان بە خستنەڕێی دەیان چالاکیی جۆراوجۆر و گۆڕانکاری لە دیمەن و بیناسازیی ەبشێک لە گوندە گرنگەکانی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، مەریوان و کامیاران، لە سەخستن و تۆمارکردنی جیهانیی فەرهەنگی هەوراماندا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە.

هەرچەند ئەم بڕیارە تەنیا بۆ ئەو بەشە لە هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە کەوتووەتە سنووری پارێزگای سنەوە کە بە سەدان گوندە لە سنووری شارەکانی سنە، کامیاران و مەریوان و سەوڵاوا هەڵکەوتووە، دەنا ناوچەکانی هەورامانی لهۆن کە دەکەوێتە شارەکانی پاوە و نەوسوود و نۆدشە، هەروەها هەورامانی باشووری کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە کە لە سێ شارەدێی بیارە، تەوێڵی و خورماڵە لە و دەیان گوند پێکهاتووە، خاوەنی دەیان دیمەنی کولتووری و سروشتێکی نایابە کە هێشتا تۆمار نەکراون.

___

سوید: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ وەزیری دەرەوە کۆبونەوە

nusar1

هەولێر: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات

nusar1

مۆسکۆ: ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادی پێنج ساڵەی ڕیفراندۆمیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW