KDC

سوید: جێگرێکی دادوەرێکی پێشووی کۆماری ئیسلامی بە تێوەگلان لە کوشتنی زیندانیانی سیاسی تۆمەتبار دەکات

داواکاری گشتی سوید جێگرێکی دادوەرێکی پێشووی کۆماری ئیسلامی بە تێوەگلان لە کوشتنی زیندانیانی سیاسی ساڵی 1988 بە فەرمی تۆمەتبار دەکات

داواکاری گشتی سوید بە فەرمی حەمید نوری، جێگری دادوەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێرانی تۆمەتبارکردووە بە تاوانی بەشداریکردنی لە کوشتنکاری زیندانیانی سیاسی لە هاوینی ساڵی 1988دا.

حەمید نوری، کە بەپێی راپۆرتەکان بە ناوی خوازراوی حەمید عەباسی یەکێک بووە لە دادوەرەکانی دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی، لە مانگی یازدەی ساڵی 2019 دا بە بڕیاری دادگای سوید لە فڕۆکەخانەی ستۆکۆلم دەستگیرکرا.

لەئێستادا، داواکاری گشتی سوید حەمید نوری تاوانباکردووە بە پێشێلکاریی یاساکانی نێودەوڵەتی و کوشتنی بە ئەنقەستی زیندانیانی سیاسی موجاهیدین و چەپەکان.

لە بەیاننامەکەی دادگای سویددا ئاماژە بەوەکراوە کە لە نێوان 30 ی مانگی حەوت تا25 ی مانگی هەشتی ساڵی 1988 لە زیندانی گۆهەردەشتی کەرەجدا، ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیان لە سێدارە دراون حەمید نوری لەو کاتەدا دادوەر بووە لە زیندانی گۆهەر دەشتدا.

ئەمە یەکەمجارە یەکێک لەو کەسانەی تۆمەتبارە بەکوشتنی زیندانییە سیاسی ساڵی 1988، لەدادگایەکدا، دادگایی بکرێت.

ئیرەج مێسداقی، زیندانی سیاسی پێشوو و چالاکوانی مافی مرۆڤ لە پوستێکدا لە تویتەری خۆی هەواڵەکەی پشتڕاستکردوەتەوە و هەروەها ڕاگەینراوەکەی دادگای سویدیشی بڵاو کردوەتەوە.

___

ئیسرائیل: هەوڵێک بۆ هێنانی چەک وتەقەمەنی لە لوبنانەوە پوچەڵدەکاتەوە

nusar1

سعودییە و یەکێتی ئەورووپا رێککەوتنێک واژۆ دەکەن

KDC

کیڤان محو سمایل بارزانی شێوەکاری کورد لە سەنتەری گۆتەی ئەڵمانی

nusar1
KDC

FREE
VIEW