KDC

دھۆک : لەگەڵ بەرزبوونەوەی تووشبوانی کۆرۆنا , بەستی دەمامک بۆ ھەموو کەسێک ناچارییە

ئەمڕۆ چوارشەممە 28-07-2021 لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، عەلی تەتەر ، پارێزگاری دهۆک ئاماژە بە بەرزبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا و رایگەیاند، پێویستە سەردانکردنی هەموو شوێنەکان بە دەمامکەوە بێت.
 
د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، ژمارەیەکی بەرچاوی منداڵ و گەنج لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون و لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 1517 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە دەستنیشانکراون و 12 کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدستداوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە 24 کاژێردا، زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک بووە. لە کۆی سێ هەزار و 250 تووشبوو لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەزار و 364 تووشبوویان لە پارێزگای دهۆک بوون.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی هەشتی مارسەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

KDC

ڕوسیا فرۆکەیەکی بارهەڵگری کۆمەکی سەربازی ڕۆژئاوای لە ئۆکرانیا خستەخوارەوە

nusar1

ئەندامانی دەستەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەڵبژێردران

KDC
KDC

FREE
VIEW