KDC

سێ هاونیشتیمانی کوردی رۆژهەڵات دەستگیر دەکرێن

بێ ئەوەی کەسوکاریان زانیارییان پێ بدرێ، سێ هاونیشتمانی شارەکانی شنۆ و، بۆکان و دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژی سێشەممە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی سەلام کوردە و بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر دەکەن.

هەروەها رۆژێ پێشتریش، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ حوکمی قەزایی هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئەنوەر مەلەکی دەستبەسەر دەکەن و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێی دەگوازنەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری دیواندەرەش هاونیشتمانییەکی دیکەیان بەناوی فواد حەبیبی دەستبەسەر دەکەن و بەرەو شوێنێکی نادیاری دەگوازنەوە.

جێی باسە تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو سێ هاونیشتمانییە روون نەبۆتەوە و هیج زانیارییەکیش بە کەسوکارەکەیان نەدراوە

___

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرە سورییەکان دەدرێت..دیمەشق ئارامە 

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد پیرۆزبایی ئاڕاستەی بورهان ئەحمەدی دەکا کە وەک نوێنەری فینلاند بۆ هاوپەیمانی وڵاتانی باکوور

KDC
KDC

FREE
VIEW