ناوەندی “ئامێز” لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا ، ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی 2024.04.27 کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ کۆڕێک بۆ دکتۆر فەریاد فازیل عومەر سازدەکات. لە کۆڕەکەدا ڕێز لە زانا و نووسەر و شاعیر و مامۆستای زانکۆ و ئەکادیمیست و دامەزرێنەرو سەرۆكی ئینستیتوتی خوێندنی كوردی بەرلین و بەڕێوبەری پێشووی ئیشوکاری ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستی ڕێکخراوی گەلانی هەڕەشەلێکراو، دکتۆر فەریاد فازیل عومەر دەگرن. بەڕێزیان توێژینەوەیەک دەربارەی ناسنامەی كورد، كولتور و زمانی کوردی پێشکەش دەکات.
.
ناونیشانی وتارەكە:
.
زمانی كوردی لە ئەوروپا
ناسنامەی نەتەوەیەكی سەربەخۆ
.
لە ھەزاران و بەتایبەتی لە سەدان ساڵی ڕابردوودا فارسەكان لە تاران، عەرەبەكان لە بەغداد و دیمشق و توركەكان لە ئەستەمبوڵ نەیانتوانی ناسنامەی كورد، كولتوور و زمانیان بتوێننەوە یا لەناویانبەرن و بیانكەن بە فارس، عەرەب و تورك. بەڵام ئەوروپییەكانی ئەم سەردەمە بە لەخۆباییبوونیان و دانبەڕاستیدا نەنان، كە كوردەكان لە ئەوروپا نەتەوەیەكی سەربەخۆن، مێژوو، زمان و كولتووری تایبەتی خۆیان ھەیە. ئەگەر ئەمە نەكەن و پشتگیریی نەشونماكردنی كولتوورەكەیان نەكرێ، ئەوا لە داھاتوویەكی نزیكدا نەوەكانی كورد لە ئەوروپا دەبنە ئەڵمان، ئینگلیز، ھۆڵەندی، فەڕەنسی و ئیتاڵی،… .
.
لەم وتارەدا وتاربێژ ھەوڵدەدا، دەربارەی گرفتەكانی زمانی كوردی لە ئەوروپا بدوێ و پردێك لەنێوان ڕۆژھەڵات، لانكەی كوردان و ڕۆژئاوادا بنەخشێنێ.
.
شوێنی کۆڕەکە
.
DGB Haus
Großer Saal
Hans-Böckle-platz 1
50672 Köln
Germany en