KDC

ئەمریکا : 100 دۆلار دەدرێتە ئەو کەسانەی ڤاکسین وەردەگرن

بایدن سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی بۆ بەرپرسانی ناوخۆیی و حکومەتە خۆجێییەکان کردووە ، بۆ هاندانی ئەو هاووڵاتییانەی ھێشتا پێکوتەی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە ، بۆھاندانی ھاوڵاتیانی ئەمریکا و خێراکردنی پڕۆسەی کوتان ھەر کەسێک ڤاکسین وەرگرێت 100 دۆلاری ئەمریکی پێبدرت.

وەزارەی خەزانەی ئەمریکا رایگەیاند “سەرۆک داوای لە ویلایەت و ناوچە و حکومەتە خۆجێییەکان کرد 100 دۆلار بدرێت بە هەر ئەمریکییەک ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرێت ، ئەمەش ھانی زیادکردنی رێژەی کوتان دەدات ، پاراستنی کۆمەڵگەکان و رزگارکردنی ژیانی خەڵک”و ئاسایی کردنەوەی ژیان .

ئەو وەزارەتەی ئەمریکا ئامادەیی نیشانداوە، هاوکارییە تەکنیکییەکان پێشکەش بە ویلایەت و حکومەتە خۆجێییەکان بکات ، تا بەشێوەیەکی کاریگەر هاوکارییە داراییەکە بۆ پاڵپشتیی کوتانی هاووڵاتییان بە ڤاکسین بەکاربهێنن.

پێدانی ئەو هاوکارییە داراییەش لە کاتێکدایە کە پرۆسەی کوتان بە ڤاکسین لە ئەمریکا خاو ببووەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی بەم دواییانە ژمارەی تووشبووانی دەستنیشانکراو لەو وڵاتە رووی لە هەڵکشان کردووەتەوە.

بڕیارە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هەندێک رێکاری دیکە رابگەیێنێت، لەوانەش پێشاندانی بەڵگەی بەکارهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا بۆ هەموو کارمەندانی حکومەت، بەکارهێنانی دەمامک و سنووردارکردنی گەشتکردن.

کۆشکی سپی داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کردووە ئەوانەی تاوەکو ئێستا پێکوتەی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، پێکوتەکە وەربگرن.
لە کۆی 330 ملیۆن لە دانیشتووانی ئەمریکاش تاوەکو ئێستا نزیکەی 164 ملیۆن کەس پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە، کە دەکاتە نزیکەی 57%ی کۆی دانیشتووانی ئەمریکا بە هەموو تەمەنەکانەوە.

بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا (CDC)، ئەو ئەمریکییانەی دوای تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمرن 99.2%یان ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

هەروەها سەرۆکی ئەمریکا داوای لە کارمەندانی فێدراڵی کردووە، ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن یان پابەندی رێنوێنییەکانی خۆپارێزی ببن، وەکو بەکارهێنانی ماسک و پاراستنی دووریی نێوانیان لەگەڵ خەڵک.

___

داوا کاری لەسەر گەشتی ئاسمانی 80% کەمی کردووە بەهوی پەتای کرۆنا

KDC

ئەمەریکا تانک و تۆپی دوورهاوێژ بە ئۆکرانیا دەدات

nusar1

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW