KDC

بزانە لە ماوی دوو هەفتەدا چەند خێزانی شنگال ئاوارە بوونەتەوە

كۆچی پێچەوانەوە لە شنگال دوو هەفتەیە زیاتر بۆتەوە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵیادی هێرشەكانی ئابی 2014ی داعش بۆ قەزاكە، كە بەهۆیەوە هەزاران خێزان ئاوارەبوون و بەشێكیان هێشتا لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستاندا نیشتەجێن.

بە پێی زانیارییەکان هاووڵاتیانی شنگال بە ناچاری و بەهۆی ناسەقامگیری بارودۆخی ئەمنی و، كەمی خزمەتگوزاری و بێكاری، جارێكی دیکە لە زێدی خۆیانەوە دەگەڕێنەوە بۆ دهۆك، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 665 هەزار ئاوارە هەن، كە سەدا 30یان ئێزیدیین و، زیاتر لە نیوەیان خەڵكی ناوچە جیاوازەكانی پارێزگای نەینەوان، ئەویش بەپێی ئامارەكانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی کوردستان.

كاروان زەكی، لێپرسراوی راگەیاندنی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان- سەرپەرشتی دۆسییەی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە، کە لە 13ی تەمموزەوە تا ئێستا 237 خێزان لە شنگالەوە دووبارە گەڕاونەتەوە پارێزگای دهۆك.

بەپێی ئامارەكانی ئەو ناوەندە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵیشدا دوو هەزار و 230 هاووڵاتی لە ناوچەكانی دیكەی عیراقەوە دووبارە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوونەتەوە و، لە بەرانبەردا دوو هەزار و 553 كەس لەو مانگەدا بۆ زێدی خۆیان گەڕاونەتەوە.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری دووبارە ئاوارەبوونەوەی خێزانەكانی شنگال دەكەن و، ئاماژەیان بەوەداوە، کە بەهۆی نائارامی بارودۆخی ناوچەكە و، نەبوونی خزمەتگوزاری و هەلی كارەوەیە.

___

یەکێتی ئەوروپا و مەغریب لەسەر ناردنەوەی پەنابەران ڕێکدەکەون

nusar1

ئەیمەن زەواهیری دوای ساڵانێك لە دیار نەمانی دووبارە دەركەوتەوە

KDC

ڕووسیا ئیدارەی سەربازی مەدەنی بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی پێکدێنێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW