گۆڕی یەکەم پەنابەری کورد کە دوای شەڕی جیهانییەکەم چووەتە دوورگەی گۆتلاندی سوید، وەکو ئاسەواریمێژوویی دەپارێزرێت.
ئێوارەی دوێنێ ریوڕەسمێکی تایبەتی ریزلێنان بۆ نۆژەنکردنەوەی گۆڕەکەی سلێمان ئالێکساندر کنوتاس، کە بەسلێمان کورد ناسراوبووە، لە گۆڕستانی (Roma) بەڕێوەدەچێت.
سلێمان کورد تەمەنی منداڵ بووە و لە لایەن ژن وپیاوێکی سویدی وەردەگیرێت و وەکو کوڕی خۆیانبەخێوی دەکەن و، پاشناوی کنوتاسی پێدەبەخشن،سلێمان (Kurden) ساڵی ١٩٢٩ وەکو یەکەم پەنابەریکورد چووەتە سوید و ئێستا گۆڕەکەی نۆژەن کراوەتەوە ووەکو ئاسەواری مێژوویی دەپارێزرێت.
جێی باسە ناوبراو ساڵی ١٩١١ دایک بووە و ساڵی ١٩٨١ کۆچی دوایی کردووە.