KDC

لەسەر تێکەڵکردنی وێنەی لەگەڵ هیتلەر، ماکرۆن سکاڵا تۆمار دەکا

ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا بەهۆی دەستکاریکردنی وێنەیەکییەوە لەلایەن هاووڵاتییەکی وڵاتەکەیەوە، تووڕە دەبێت و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری ئیندیپێندتی بەریتانی، هاووڵاتییەکی ناوچەی فاری باشووری فەڕەنسا، وێنەیەکی ئیمانوێل ماکرۆن دەستکاری دەکات و لەگەڵ وێنەیەکی ئەدۆڵف هیلتەری سەرۆکی پێشووی حیزبی نازییەکان و گەورە راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا تێکەڵاو دەکات و، لەسەر یەکێ لە شەقامەکان هەڵیدەواسێت.
کردەوەی هاووڵاتییەکە ئیمانوێل ماکرۆن تووڕە دەکا و وەک کارێکی ناڕەوا دەیبینێ کاتێ لەگەڵ وێنەی هیتلەر، پیاوی جەنگی دووەمی جیهانی تێکەڵاو کراوە، یا بەجۆرێ لە جۆرەکان بەو سەرۆکەی پێشووی ئەڵمانەکان ناوزەدی دەکەن کە لە هەموو جیهاندا بە پیاوێکی دیکتاتۆر ناوی دەبرێت.
لەلایەکی دیکەوە ماڵپەری (فڕەنس بلو) ئاشکرایکردووە، کە ماکرۆن سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو هاووڵاتیەی وڵاتەکەی تۆمارکردوە.

هەفتەی رابردوو داواکاری گشتی شاری تۆڵۆن دۆسییەکەی لە دژی ئەو هاووڵاتییە فەڕەنسییە کردووەتەوە، هەربۆیە لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەوە دەکەن دانیشتنی دادگا دەست پێبکات.
خاوەنی دیزاینکردنی ئەو وێنەیە چالاکوانێکی نێوخۆییە بە ناوی میشێل ئانگ فلۆری، هەمیشە بەو کارانەی دەناسرێتەوە، بە مانایەکی دیکە یەکەمجاری نییە کاری لەو جۆرە رووبەڕوی سیاسی و کەسایەتییە دیارەکانی فەڕەنسا دەکات.

___

رووسیا: پێویستە تاڵیبان بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات

KDC

٣٣ ڕۆژی میحرابی شێوەکاری کورد .. بەهایدین

KDC

ئەورووپا سنوورەکانی دیواربەند و تەلبەند دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW