KDC

لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان داوای دابینکردنی کورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان دەکات

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان داوا دەكات وەك ساڵانی رابردوو كورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان و ئەندامانی سەندیكا دابین بكرێت.

كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، نامه‌یه‌كی كراوه‌ی ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵا كردووە و دەڵێ، ساڵانی رابردوو چەندین كورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان و ئەندامانی سەندیكا دابینكرابوون و، ئێستا ژمارەیەك لەو رۆژنامەنووسانە لە رێگای دابینكردنی ئەو كورسیانەوە خاوەن بڕوانامەی ماستەرو دكتۆران لە بواری میدیادا.

سكرتێری لقی سلێمانی سەندیکاکە ئاماژەی بەوەشكردووە، کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، زانكۆی سلێمانی ئەو خزمەتەی بە رۆژنامەنووسانی سلێمانی راگرتووە و، ئەمساڵیش لە زانكۆی پۆلیتەكنیك داوا لە چەند مامۆستایەكی ئازیزی بواری راگەیاندنەوە بەرزبوونەته‌وە تا كورسییەكانی رۆژنامەنووسان دابین نەكرێن.

لە نامەکەیدا بۆ وەزیری خویندنی باڵا کاروان ئەنوەر دەشڵێت: ئەم داوایە دەخەینە بەردەستی بەرێزتان بۆ گێڕانەوەی هەر شەش كورسیەكەمان لە زانكۆی سلێمانی و، بەزیادكردنی ژمارەی كورسییەكانیشەوە، هەروەها بەردەوامبوون و زیادكردنی ژمارەی كورسییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیك.

___

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : سێ کەس لە بەشداربوانی ئاهەنگی نەورۆز ئەشکەنجە دەدرێن

nusar1

ئاسۆی کێشەکانی هەولێر و بەغداد

nusar1

لەسەر کۆچبەران، رووسیا وەڵامی پۆڵەندا دەداتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW