KDC

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە لوتکەی دیاسپۆرای ئەرمینیا دەکات

ڕێکەوتی ١٧ی ٩ی ٢٠٢٤، سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمسیۆنی ڕەوەندی ئەرمینیا و بە یاوەری شاندێکی باڵای رەوەندی کوردستانی بەشداری دیداری لوتکەی دیاسپۆرای ئەرمەنی کرد.

زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە سەرتاسەری جیهان، لە نوێنەری وڵاتان، باڵیۆز و دیپلۆماتکاران و کەسانی شارەزا و ئەکادیمی بەشداری ئەم دیدارە بوون. لەو لوتکەدا هەوڵدرابوو فیگەر و ئایکۆنەکانی دیاسپۆرایی ئەرمەنی لەوێ کۆبکرێنەوە و بە یەکەوە گفتوگۆ لەسەر بابەتگەلی پەیوەندار بە ئەرمەنییەکان بکەن.

دیدارەکە ٤ ڕۆژی خایاند و بە گشتیی ئامانج لێی لێکنزیککردنەوەی ئەرمەنییەکان و هاندانی ئەرمەنییەکانی دیاسپۆرا بۆ گەڕانەوە بوو بۆ وڵات و پاراستنی شوناس و زمانی ئەرمەنی و بابەتی گۆڕانی کەش و هەوا و سایبەرسکوریتی بوون.

شاندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئاستێکی پڕۆتۆکۆلی بەرز لە لایەن حکوومەتی ئەرمینییاوە پێشوازی لێ کرا. د. سۆران بەرزنجی راوێژکاری سەرپەرەشتیاری گشتیی لە پانێلێکی دیدارەکەدا بەشداری کرد و باسی لە پەیوەندیی مێژویی ئەرمینیا و کورد کرد. د. سۆران لە بەشێکی قسەکانیدا بۆ ئامادەبووان باسی لە بەهاناوەچوونی بارزانی نەمر و ٢٠٠ کەس لە یاوەرانی کرد بۆ رزگارکردنی ئەندریانیک پاشای ئەرمەنی و بنەماڵەکەی. ئەم بابەتە بۆ بەشداران بە گشتیی و ئەرمەنییەکان بە تایبەتی جێگای رێز و سەرەنج بوو.

کۆمیسیۆنی دیاسپۆرای ئەرمەنی لە ئاستی وەزارەتێکە و لە ٦١ وڵات ئۆفیسی فەرمیی هەیە بۆ یارمەتیدانی ئەرمەنییەکان لە بابەتە کۆمەڵایەتی، یاسایی، ئابووری و سیاسییەکان. رەوەندنی ئەرمەنی وەک سەرچاوەیەکی گرنگی ئابوری بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەران بۆ ئەرمینیا و لۆبییەکی کاریگەر ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت.

___

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفال

nusar1

وڵاتانی ڕۆژئاوا کۆبوونەوەی لوتکەی مانگانە بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا پەسەند دەکەن

nusar1

دەست بە دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW