لە درێژەی شەپۆلی دەستگیركردنی سەرەڕۆییانەی ئەمدواییانە رژێمی ئێران، سێ هاووڵاتی دیكەی خەڵكیمەهاباد دەستگیر كران.
بە پێی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتیكوردستان، شەوی شەممە لەسەر یەک شەممە، سێهاووڵاتی دیكەی خەڵکی مەهاباد بە دەست هێزەکانیئیتڵاعاتی ئەو شارە دەستگیر كراون.
وەک ناوەندەکە ئاشکرای کردووە، ئەو سێ هاووڵاتییەبریتین لە سامان دوورباش، ئاكۆ دوورباش کە ئامۆزای یەکدین و كاوە سولەیمان پوور خەڵكی گوندیخوڕخوڕەی سەر بە شاری مەهابادن.
جێی باسە کە تا ئێستا هۆکاری دەسگیکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردانە بۆ کەسوکارییان روون نەکراوەتەوە.