ماوەی ١٠ رۆژە دارستانەکانی مەریوان لە ناوچەیدەرەوەران ئاگری تێبەربووە و رژێمی ئێران هیچهەوڵێکی بۆ کوژاندنەوەی نەداوە بەڵام بۆ کوژاندنەوەیئاگری دارستانەکانی وڵاتی تورکیا گەورەترین فڕۆکەیئاگرکوژێنەوەی رەوانە کردووە.
ئاگرتێبەردان و سووتاندنی دارستان و لێرەوارەکان و،بڕینی درەختەکان و، تێکدانی ژینگەی کوردستان، راستەوخۆ، یا ناڕاستەوخۆ، ساڵانێکە لە لایەن رژێمی ئێرانەوە بەردەوامە و، تەنانەت بۆ چەواشەکاریش بێ هیچهەوڵێکی بۆ کوژاندنەوە و یارمەتی خەڵکی نادا، بەڵام لەکاتی ئاگرتێبەربوون و سووتانی دارستانەکانیناوچەیەکی تورکیا گەورەترین فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەیوەزارەتی بەرگری رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.