رۆژ له دوای رۆژ هێرشی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته توركه‌كان بۆسه‌ر هاووڵاتییه كورده‌كانی شاره‌كانی توركیا و به تایبه‌تی له رۆژئاوای توركیا زیاتر ده‌بن.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له کۆنیا 7 ئه‌ندامیخانه‌واده‌یه‌كی كورد له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته توركه‌كانه‌وه كۆژران، ئه‌مجاره‌یش له ناوچه‌ی ئه‌لمالی سه‌ر به شاریئانتالیا، گرووپێکی 300 كه‌سی له نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته توركه‌كان هێرشیان کردووەتە سه‌ر کوردە كاركه‌ره وه‌رزییه‌كان.
بە پێی زانیارییەکان، له‌و هێرشەشدا ژماره‌یه‌ك ژن ومنداڵ بریندار بوون و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیش هیچ جۆره رێو‌شوێنێكی ئه‌منییان نه‌گرتووەته به‌ر.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، موختاری ناوچه‌ی ئه‌لمالیهانی ئه‌و گرووپه 300 كه‌سییه‌ی داوه، كه هێرشی سه‌ركاركه‌ره كورده‌كان بكه‌ن و، پێیان بڵێن، كه ئێوه كوردن وئێره خاكی ئێوه نییه و ئێمه نامانه‌وێت ئێوه لێره ببینن، هەربۆیەشە كاركه‌ره كورده‌كان له ترسی گیانی خۆیانناچار بوون بگه