KDC

دادگای هەولێر سزای لە سێدارەدانی بەسەر بکوژانی فەرماندەیەکی حیزبی دیموکرات دەسەپێنێت

دادگای تاوانەکانی هەولێر دانیشتنی کۆتایی پەڕاوی تیرۆکردنی فەرماندەیەکی دیموکراتی بەڕێوەبرد وبڕیاری لە سێدارەدان بۆ ۳ لە بکوژانی و بڕیاری ٥ ساڵیش بەندکردن بۆ دوو کەسی دیکە  دەکرد.


لە پرێسکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، کەسوکار و پارێزرەزانی دۆسییەی تیرۆرکردنی قادر قادری، رایانگەیاند، کە ئەمڕۆ لقی ٢ی دادگای تاوانەکانیهەولێر، تۆمەتبارانی تێرۆرکردنی شەهید قادر قادری،یەکێ لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی حیزبیدێموکراتی کوردستان لە کۆتادانیشتنی دادگا، بڕیاریسزادانیان لەسەر درا و لە دادگاش پشتڕاست کرایەوەکە رژێمی کۆماری ئیسلامی لە پشت بووە.

دەستەی پارێزەرانی پەڕاوەکە ئەوەشیان رایانگەیاند، کەبە گشتی سێ کەس دانیان بەوە داناوە لە بەرانبەربەڵێنی وەرگرتنی یەک میلیارد تمەن ئەو کارەیان کردووە،دادگاش لە کۆتا دانیشتنیدا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆئەو سێ کەسە دەرکرد و، دوو کەسی دیکەش کەتۆمەتبارن بە بەشداریکردن لە تیرۆرکردنی ئەوفەرماندەیەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە ٥ ساڵزیندان و سزای حوکم دراون.

جێگەی باسە لە رێککەوتی 7-3-2018 تەرمی قادر قادری، کادیر و یەکێ لە فەرماندەکانی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی بالیسان دۆزرایەوە. ئەوکات حدک سوپای پاسدارانی بە کوشتنی ئەو فەرماندەیەی تۆمەتبار کرد

___

پڕۆفایلی جێرارد پیکێ

nusar1

وادەی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا ئاشکرا دەکرێت

nusar1

چیرۆك نووس جەلال قادر و گفتوگۆیەکی حەسرەت

KDC
KDC

FREE
VIEW