لە درێژەی دەستبەسەرکردنەکانی کوردانی رۆژهەڵات،دوێنێ دوو هاووڵاتی دیکەی شارەکانی مەهاباد و شنۆلە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستگیرکران.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتیکوردستان، دوێنێ دووشەممە ٢ی٨ی٢٠٢١، هێزەسەرکوتکەرەکانی ئیتڵاعاتی سوپا، لە شارەکانیمەهاباد و شنۆ، دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی دیارسولەیمان پوور، خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی شاریمەهاباد و، عوبەید ئەنوەری خەڵکی شنۆدەستگیرکردوون و بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردوون.
جێگەی باسە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە و، روونیشنەبووەتەوە کە ناوبراون چ تۆمەتگەلێکیان لەلایەنهێزەکانی ئیتڵاعاتەوە خراوەتە پاڵ.