سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هەڵوێستی خۆیلە بارەی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکیپەرلەمان، لە نێوان کورد و شیعە راگەیاند و دەڵێ، کە بۆقۆناغی داهاتوو دۆخەکە وەک ئەوەی ئێستا بەردەوامدەبێت.
نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو قسانەی لە بارەی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکانی سەرۆککۆمار وسەرۆکی پەرلەمان دەکرێت لە نێوان کورد و سوننە،راست نییە و، پێیوانییە ئەوە بکرێت. تەنانەت ئەگەرخواست و ویستی کەس و لایەنێکی دیاریکراویشهەبێت، بەڵام ئەوە ناکرێت، بەهۆی ئەوەی لایەنەکەی دیکەئەو خواستەی نییە.
نووری مالیکی پێشیوایە، ئێستا ئەو گۆڕانکارییەسەختە و پاڵشتییەکی دەستووری نییە، بەڵام بووەتەنەریتێک، هەروەک ئەوەی لە لوبنان هەیە، لەگەڵ ئەوەیهیچ پاڵپشتییەکی دەستووری نییە، بڵێت تەنیا دەبێتمارۆنییەک ببێتە سەرۆککۆماری لوبنان، سوننەسەرۆککوەزیران و شیعە سەرۆکی پەرلەمان بێت، لەدەستووردا شتێک نییە بەوەی سەرۆککۆمار دەبێت کوردبێت و سەرۆکی پەرلەمان سوننە و سەرۆکی حکوومەتشیعە بێت، بەڵکو وەک نەریتێکی لێهاتووە و ناتواندرێتلەو دۆخەی تێیدا دەگوزەرێت ئەو هاوکێشەیە ئاوەژووبکەنەوە.
مالیکی جەخت لەوەدەکاتەوە، کە لە قۆناغی داهاتووشدادۆخەکە وەک ئەوەی ئێستا دەمێنێتەوە، سەرۆکوەزیرانشیعە دەبێت، لەبەرئەوەی زۆرینە پێکدەهێنن، سەرۆکۆمارکورد و سەرۆکی پەرلەمان سوننە دەبێت.
مالیکی پێشی باشە کە پۆستەکان بەم شێوە بمێنێتەوە،تا هیچ دۆخێکی خراپ درووست نەبێت، تەنیا ئەگەرلایەنەکان بخوازن