KDC

گەشتەکانی نێوان عێراق و بەلاڕووس رادەگیرێن

بەهۆی قاچاخچێی و چوونی پەنابەرانی عێراقی بۆ بەلاڕووس، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی بەغدا و فڕۆکەخانەی مینسکی پایتەختی ئەو وڵاتە، راگیران.

ماڵپەڕیRTی رووسی بڵاوی کردووەتەوە، کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و مینسک، لە لایەن دەستەڵاتدارانی عێراقییەوە تا کاتێکی نادیار، راگیران.

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە بەغداوە بۆ بیلاڕووسیا، دوای ئەوە دێت، کە یەکێتیی ئەورووپا رەخنەی لە دەستەڵاتدارانی عێراق گرت و، لە ژێر ناوی گەشتی بە کۆمەڵ پەنابەرانی ئەو وڵاتە دەچنە بیلاڕووسیا و، لەوێشەوە بە قاچاغ روو لە لیتوانیا دەکەن.

رۆژی چوارشەممە 4-8-2021، پاسەوانی سنووری بیلاڕووسیا رایگەیاند، کە پەنابەرێکی عێراقی لە سەر سنووری نێوان بیلاڕووسیا و لیتوانیا کوژراوە و، چوار پەنابەری دیکەش بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، چونکە سوپای لیتوانیا بە بەکارهێنانی سەگی پۆلیسی و لێدان، لە سنووری وڵاتەکەی دەری کردبوون

___

مۆسکۆ: ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادی پێنج ساڵەی ڕیفراندۆمیان کرد

nusar1

سوودەکانی گەڵای غار

nusar1

شیعرێکی شاعیری گەورەی ئۆکرانی ڤاسیل سیمۆنینکۆ بۆ شۆڕشی ئەیلوول

nusar1
KDC

FREE
VIEW