چەند رۆژی رابردوو، دەزگای قەزایی شاری سنەیکۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژنامەنووس و چالاکێکیتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بە دوو ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنو لێدانی ٩٠ قامچی سزا دا.
بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی رۆژانی ڕابردوودا، مورتەزا حەق بەیان،رۆژنامەنووس و چالاکی تێلێگرامی خەڵکی سنە، لە لایەنلقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی سنە، بە تۆمەتی بێرێزیکردن بە بەرپرسانی پارێزگای سنە و بڵاوکردنەوەیبەڵگەنامە حکوومییەکان، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگبەندکردن و لێدانی ٩٠ قامچی و، پێبژاردنی ١٠ ملیۆنتمەنی بە سەردا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو بە هۆی بەڕێوەبردنی کەناڵیتێلگرامیی ئەعمەک، ئاشکراکردنی گەندەڵی بەرپرسانیپارێزگای کوردستان، دەستبەسەر کرابوو.
ئەم چالاکە کوردە، زستانی رابردووش لە دۆسییەیەکیدیکەدا و، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە،بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەت، سزای ٣ مانگبەندکرانی بە سەردا سەپابوو