ئەمڕۆ شەممە، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، عومەر رەزا، لە شاری سلێمانی و لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بەهۆینەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.
عومەر رەزا، خاوەنی چەندین گۆرانییە و خزمەتێكیزۆری بە هونەری كوردی گەیاندووە، دوای ململانێ لەگەڵنەخۆشییەكەی گیانی لەدەستدا.
عومەر رەزا، ساڵی ١٩٤٢ لە گەڕەكی چوارباخی شاریسلێمانی لە دایكبووە و یەكێ لەو گۆرانییانەی، كەناوبانگێكی زۆر پەیداكردووە، بە ناوی “هاتم هاتم” بووە.
بەرهەمە دیارەكانی عومەر رەزا، ئەمانەبوون:
-١هاتم هاتم / لە ئاواز و هەڵبەستی / ع،ع، شەونم
-٢ پەڵپ و بیانووم پێ مەگرە / لە ئاواز و هەڵبەستی / ع،ع، شەونم
-٣ لەیارەوە / ئاوازی / نەجاتی عەبدە…. هۆنراوەی / ئەحمەد هەردی
-٤ گوڵاڵەی ژیان / ئاوازی / ولیەم یوحەننا
-٥ یاری چاوكاڵ / ئاوازی / لەتیف حەمدی
-٦ گۆرانی ئەڵێم وەك ساماڵ / ئاوازی / لەتیف حەمدی
-٧ بۆتۆیە دڵ بۆتۆیە / لە ئاواز و هەڵبەستی / شەماڵسائیب
٨- تاكەی تاكەی / لە ئاواز و هەڵبەستی / شەماڵ سائیب

