KDC

تاڵبیان پایتەختی دووەم ویلایەتی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ دەکات

ئاژانسی بی بی سی لە چەند سەرچاوەیەکی دەستەڵاتی ئەفغانستانەوە بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ شەممە چەکدارانی تاڵیبان، شاری شبەرغانی پایتەختی ویلایەتی جۆزجانیان لە باکووری وڵاتەکە کۆنترۆڵکردووە، ئەوەش دەبێتە دووەم پایتەختی ویلایەتەکانی ئەفغانستان، کە لە ماوەی کەمتر لە 24  کاتژمێردا بەبێ رووبەڕوو بوونەوە لە لایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ دەکرێ.

ئاژانسەکە لە هەواڵێکدا باسی لەوەشکردووە، دووەمین پایتەختی ویلایەتی باکووری ئەفغانستان لە لایەن چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵکراوە، ئەویش شاری شبەرغانی پایتەختی ویلایەتی جۆزجانە، بەرپرسانی ویلایەتەکەش هۆکارەکەی بۆ هاوکاری نەکردنیان و نەبوونی توانای سەربازی دەگەڕێننەوە.

پەیوەست بەم بابەتەش، دەستەڵاتدارانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، کە چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان، ئەمڕۆ شەممە شاری زەرنجی پایتەختی ویلایەتی نیمروزیان کۆنترۆڵکرد و، لە کابوڵیش بەرپرسی راگەیاندنی حکوومەتی ئەفغانستان لە لایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و کوژراوە.

روح غیل خێرزاد، حاکمی ویلایەتی نیمروز، کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئەفغانستان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە شاری زەرنجی پایتەختی ویلایەتەکەیان لە لایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کۆنترۆڵکراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی حکوومەتی کابول وەڵامی بانگەوازەکەیانی لە بارەی گەیاندنی یارمەتی سەربازی نەداوەتەوە، بە تایبەتیش شارەکە ماوەیەکە لە ژێر هەڕەشەدابووە.

بەگوێرەی ژمارەیەک ڤیدیۆ کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان لە شەقامەکانی شاری زەرنج هاتوچۆ دەکەن و، بارەگای حاکمی ویلایەت و پۆلیسی نێوخۆی شارەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

___

چەندین رۆژە دارستانەکانی مەریوان ئاگرییان تێبەربوون، کەچی ئێران ئاگری تورکیا دەکوژێنێتەوە

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی مەسیحییەکان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

KDC

کۆنگرێس کشانەوەی ئەمەریکا لە رۆژئاوا رەت دەکاتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW